سێ ئەندامی یەک خێزانی خەڵکی دهۆک لە سنووری موسڵ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لەسەر رێگەی موسڵ-بەغدا ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
ئەو خێزانە خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆک و دانیشتووی روومادین. باوک، دایک و منداڵێکیان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئامۆزایەکی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆ جەژن هاتبوونەوە پارێزگای دهۆک و ئەمڕۆ لە رێگەی گەڕانەوەیاندا، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
7 کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، چوار کەسیان بریندارن و لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرن.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە:
نەهلە تاهیر تەمەن 70 ساڵ
ئیبراهیم قەیس تەمەن 25 ساڵ
تەڵەبە ئیسماعیل تەمەن 38 ساڵ
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا، تەرمەکانیان برانەوە زێدی خۆیان لە سێمێل و لە گۆڕستانی قەزاکە بە خاک سپێردران.