لەسەر راسپاردەی سوودانی، قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
لەسەر راسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لەسەر راسپاردەی سوودانی و بە مەبەستی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی و ئەمنیی لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە (9ی تەممووزی 2025) قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر.
لە یەکەم دیداریدا ئەعرەجی لەگەڵ رێبەری ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.