کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما لە گەرمیان 50 پلەی سیلیزی دەبێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە گەرمیان 50 پلەی سیلیزی دەبێت. کەشناسێکێش دەڵێت، پێنجشەممە و هەینی دوو گەرمترین رۆژانی ئەم هاوینە دەبن.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئابی 2023، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەی گەرما پلەی بەرزتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ سێشەممە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما بەرزترە؛ سبەی پێنجشەممەش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت سبەی پلەی گەرما لە خانەقین 51 پلەی سیلیزی بێت."
ئەو کەشناسە گوتیشی، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بەرزترین پلەی گەرمای ئەم وەرزەی هاوینیان تێدا تۆمار دەکرێت و لە 13ـی ئابەوە دۆخەکە جێگیر دەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 44 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 46 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 49 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 47 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 45 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 50 پلەی سیلیزی