تەرمێک لەنێو ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە لە شاری سلێمانی تەرمی کەسێک لە ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەرمەکە لە ئۆتۆمبێلێکی ژمارە بەغدا دۆزراوەتەوە".
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و پێدەچێت کەسەکە دوو بۆ سێ رۆژ لەمەوبەر گیانی لەدەستدابێت".
 
سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت: "پیاوێکی بە رەگەز عەرەب، کە تەمەنی سەروو 40 ساڵانە، شەوی رابردوو بەهۆی زۆر خواردنەوەی مادەی کحولییەوە، جەڵتە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە."
 
بە گوتەی ئەو گوتەبێژەی پۆلیس ئۆتۆمبێلی پیاوەکە لە جۆری باجیرۆ بووە.
 
پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.