نووسینگەی سەرۆکوەزیران: 80٪ی فەرمانبەرانی مەدەنیی سلێمانی لە هەژماری من تۆمارکراون

 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 80٪ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لە سلێمانی پرۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون و پرۆسەکە خێراتر دەکەن. 
 
رۆژی شەممە، 9ـی ئابی 2025، عەزیز ئەحمەد لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "نزیکەی 80٪ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای سلێمانی لە هەژماری من تۆمارکراون." دەشڵێت، "پرۆسەی رادەستکردنەوەی کارتەکان، دانانی ATM و بە دیجیتاڵیکردن" خێراتر دەکەین. 
 
بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەی ژمارە 13ـی چوارشەممە 2023-08-02 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، بڕیاری پڕۆژەی 'هەژماری من' دراوە.
 
بە گوێرەی تیمی هەژماری من، تاوەکو ئێستا سەروو 800 هەزار فەرمانبەر لە پڕۆژەکە تۆمارکراون.