وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: پاڵپشتیی هیچکام لە لایەنەکانی سووریا ناکەین
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێ پاڵپشتیی هیچ لایەنێکی گرژییەکانی نێوخۆی سووریا بکات.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێ پاڵپشتیی هیچ لایەنێکی گرژییەکانی نێوخۆی سووریا بکات.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییە هاوبەشەکان و کێشە ناوچەییەکان گەیشتە ئەنقەرە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتا تورکیاییەکەی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سووریا و پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل کرد.
لە پێنج رۆژی شەڕ و بۆردوومانەکانی سووریادا 412 کەس کوژراون کە 61یان سڤیل بوون.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا دەڵێت، زیادبوونی گرژییەکانی سووریا مەترسی لەسەر ژیانی کەسانی سڤیل هەیە و کاریگەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت؛ داواش دەکات لایەنەکانی بەشدار لە شەڕەکە کەسانی سڤیل بپارێزن.
راوژێکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ لایەنەکانی ناوچەکە بۆ چارەسەری دۆخی سووریا لە گفتوگۆدان و سەبارەت بە دەستەی تەحریری شام نیگەرانن.
سەرچاوەیەک لە شەهباوە بە رووداوی گوت، شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن تورکیاوە دروست بووە.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، لە شارۆچکەیەکی باکووری پارێزگای حمس، ژمارەیەک هاووڵاتیی هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای سووریا. دەشڵێن، ئەو هاووڵاتییانە خاڵێکی پشکنینی نێوان پارێزگەکەکیان و حەمایان سووتاندووە.
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد و محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی دۆخی سووریا قسەیان کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، ژمارەیەک سەربازی سوپای رووسیا شاری حەمایان بەرەو حمس جێهێشت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی سووریاوە، بڕیارە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان سەردانی هەریەک لە سووریا و تورکیا بکات.
نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکانی کورد لە ئەورووپا رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە یۆنان دوو هاونیشتمانی خنکاون.
ئەنجوومەنی پیرانی ئوسترالیا ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژەیاسای قەدەخەکردنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە کەسانی خوارووی تەمەن 16 ساڵی، پەسندکرد.
لە ئەنجامی شەڕی مەزهەبی نێوان پەیڕەوانی شیعە و سوننە، ئەمڕۆ لە باکووری رۆژئاوای پاکستان 32 کەس کوژران.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جانێت نەشواتی بە رەچەڵەک ئوردنی بۆ سەرۆکی یەکەی تەندروستیی گشتیی ئەمریکا دیاریکرد. خوشکێکی جانێت لە ئیدارەی یەکەمی ترەمپدا راوێژکار بوو.
یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و بەهاناوەچوون دەڵێت، ئەم ساڵ 281 کارمەندی فریاگوزاری لە جیهاندا کوژراون
لەنزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لەندەن دەنگێکی گەورە بیسترا، ئەوە دوای ئەوەی "پاکێجێکی گوماناوی" لەو ناوچەیە دۆزرایەوە.
پیاوێکی ئەمریکی تەمەن 30 ساڵ بە گومانی پلاندانان بۆ تەقاندنەوەی بۆرسەی نیویۆرک دەستگیرکرا. پلانەکەی دوای ئەوە ئاشکرابووە کە لەو بارەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ چەند کەسێک کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن، بەڵام نەیزانیوە کارمەندی پۆلیسن.
مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.
بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پێشوازی لەو هەنگاوە گرنگانەی ئێران بۆ رازیبوون بە سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکەن. دەشڵێت، تاران هەنگاوی سەرەتایی بۆ ئەو مەبەستە ناوە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە رووداوی راگەیاند، جەنگی ئۆکراینا و رووسیا کاریگەری لەسەر هەمووان هەبووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، جەنگەکە سەردەمێکی نوێی دەستپێکرد.
بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، لە دوو هێرشی جیادا لە باکووری رۆژئاوای پاکستان هەشت سەربازیان کوژران و حەوت پۆلیسیش رفێندران.
لە پێشانگەیەکی چەک و پێداویستییە سەربازییەکانی ئێران لە تاران؛ درۆن، مووشەک و سیستمی بەرگریی نمایشکران. بەشێکی سەردانیکارانی پێشانگەکە دەڵێن، پێویستە بەم چەکانە وەڵامێکی تووندی هێرشەکەی 26ـی ئۆکتۆبەری ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان بدرێتەوە.
گۆڤاری لانسێت نوێترین توێژینەوەی سەبارەت بە نەخۆشیی شەکرە بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، لە جیهاندا 800 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو شەکرەیان هەیە و لە 30 ساڵی رابردوودا تووشبوون بە نەخۆشییەکە دوو هێندە زیادبووە.
گوتەبێژی ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تاوان لە بەریتانیا بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسییە هاوبەشەکان، لەوانە گرووپەکانی قاچاخچیی کۆچبەران دەبنەوە. دەشڵێت، ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە 70 کەس و گرووپ کە قاچاخچییەتی بە کۆچبەران دەکەن.
کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتنێکی زۆر باش بوو. گوتیشی رێژەی بەرزیی بەشداری هاووڵاتییان نامەیەکی بەهێز بوو کە خەڵک دەیەوێ "رەواییەت"ـی دامەزراوەکانی حکومەت نوێبکاتەوە.
نوێنەری پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یوئێن دی پی) بە رووداوی راگەیاند، حکومەتی عێراق کاری باشی بۆ رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هاوئاهەنگیی حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەو بوارەدا زۆر گرنگە.
هەریەک لە مارکۆ رۆبیۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی پیران و ریچارد گرینەڵ، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا بۆ ئەڵمانیا بەربژێرن بۆ بوون بە وەزیری دەرەوە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا
گوتەبیژی پێشووی سێنتکۆم دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بکشێنێتەوە، ئەوەش مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش زیاد دەکات
دادگەیەکی ئەمریکی بڕیاری دا سێ هاووڵاتیی عێراقی بە 42 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بکرێنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی 2003 و 2004 لەلایەن کارمەندانی کۆمپانیایەکی سەربازیی ئەمریکییەوە ئەشکەنجە درابوون
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، بەڕێوەبەری پێشووی جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران و پاسەوانی سنووری ئەمریکا دەکاتە بەرپرسی کاروباری سنوورەکان. کەسی دیاریکراویش دەڵێت، "هەر کەسێک بە نایاسایی هاتووەتە نێو ئەمریکا، دەبێت نیگەران بێت و بزانێت دەکرێت هەنگاوی بەرامبەر بگیرێتەبەر."
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەرپرسێکی پێشووی هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دیاریکرد.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە سەرەتای ئەم مانگەوە بە 60 درۆن لە عێراق و لوبنانەوە هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەیان
گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، لە دەریای عەرەبی و دەریای سوور هێرشیان کردە سەر سێ کەشتیی سەربازیی ئەمریکی، یەکێک لە کەشتییەکان کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن-ە
هەڵمەتێکی چاندنی نەمام لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی پلانێکی حکومەت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بە بیابانبوون یەک ملیۆن دار لەو پارێزگایەدا دەچێندرێت.
کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و سەرۆکی هەڵبژێردراو کۆدەبنەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بە بەهای 5.2 ملیار دۆلار رێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای بۆوینگ بۆ کڕینی 25 فرۆکەکە واژۆ کردووە. دەشڵێت، ئەمە بەشێکە لەو هاوکارییە سەربازییەی ئابی ئەم ساڵ ئیدارەی بایدن بۆ وڵاتەکەیانی پەسند کرد.
راوێژکاری ئەڵمانیا بڕیاری دوورخستنەوەی وەزیری دارایی دا کە هاوکات سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازادی میانڕۆی راستڕۆیە، ئەوەش کاردانەوەی پارتەکەی بەدواداهات
ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا گوتی "دەڵێم ئەمە سەرکەوتنێکی ژیرانە بوو. یەکێک بوو لە گەورەترین گەڕانەوەکان لە مێژووی سیاسیی رۆژئاوادا. هەڕەشەیان لە ترەمپ کرد بەوەی بیخەنە زیندان، دەستیان بەسەر سامانەکەیدا گرت، هەوڵیاندا بیکوژن و هەموو میدیای ئەمریکا دژی بوو بەڵام ئەو سەرکەوت."
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکە راگەیاند و گوتی، "شەرەفێکی گەورەیە کە بوومە 47ـەمین و 45ـەمین سەرۆکی ئەمریکا."
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی وڵات یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی لەکارلاداوە
بە گوێرەی بڕیاری دادگەکە، میرخان رەسووڵی تەمەن 26 ساڵ سەرۆکی گرووپەکە بووە و بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە، هەروەها بە پێبژاردنی 200 هەزار یۆرۆش سزادراوە.
بەربژێری کۆمارییەکان بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە وێستگەیەکی دەنگدانی شاری سێنسیناتی ویلایەتی ئۆهایۆ دەنگیدا و دەڵێت، "پلانی ترەمپ بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵکە."
لە پەرستگەیەکی گوندی تولاسەندرەپورەم لە باشووری هیندستان ژمارەیەک هاووڵاتی نوێژ و نزای سەرکەوتن بۆ کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکەن
لایەنگرانی کامالا هاریس لە زانکۆی میشیگن لە شاری ئێست لانسینگ کۆبوونەوە و چاوەڕێی دەستپێکردنی بانگەشە دەکەن، ئەو لایەنگرانە بەشێکی زۆریان رەشپێستن.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دا دەردەکەوێت، ساتی بەرزکردنەوەی ئاڵای رووسیایە لە شارۆچکەی سیلیدۆڤ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا. ئەو پێشڕەویانە و دەنگۆی چوونی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ رووسیا و بەکارهێنانیان لە شەڕەکەدا، بەرپرسانی کیێڤی تۆقاندووە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، پلانێکیان بۆ واژۆکردنی هاوئاهەنگیی گشتگیر لەگەڵ ئێران ئامادەکردووە. دەڵێت، مۆسکۆ و تاران دەیانەوێت هاوئاهەنگی زیاتریان بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێ: ئەوەمان بۆ ئێران روونکردووەتەوە؛ لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی ئەڵمانی کاردانەوەی گەورەی بەدوادادێت
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، بەشێک لە کەسوکاری چەکدارانی عێراق، کە لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێندراونەتەوە عێراق، رووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە
حکومەتی نەرویج بڕیاری داوە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، هیچ ئۆتۆمبێلێکی نوێ کە بە سووتەمەنی کاردەکات، نەفرۆشرێت. کۆمپانیاکانیش، لەوانە لقی ڤۆلکسڤاگن لەو وڵاتە، ئامادەکارییان بۆ جێبەجێکردنی کردووە.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری رەفەح لە باشووری غەززە، بووەتە بابەتێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
ژمارەیەک دایک و منداڵ لە رێکخراوی هێلانەی دایکان لە ویلایەتی جۆرجیا، چوون هاوکاری وەربگرن. ئەوان، هەژارن و پێناچێت بەشداری لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکەن کە دوو هەفتەی ماوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان، تەقەی خۆشی بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەر کەسێک پابەند نەبێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر و دەستگیر دەکرێت.
دەزگای هەواڵگریی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور 1500 سەربازی بۆ رووسیا ناردووە و دەبرێنە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ دژی ئۆکراینا. دەشڵێت، پیۆنگیانگ نیازی ناردنی سەربازی دیکەشی هەیە
کامالا هاریس لەسەر ئەو قسەیە وەڵامی دەداتەوە
سەرۆکوەزیرانی لوبنان دەڵێت، ئامادەن ئیسرائیل بیانووبڕ بکەن بۆئەوەی هێرش نەکاتە سەر فڕۆکەخانەی بەیرووت. ئاماژە بەوەش دەکات، ژمارەی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی لە باشووری وڵات دوای ئاگربەست زیاد دەکات
لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا پرسیار لە جۆ بایدن کرا کە هۆکار چی بوو بڕیاریدا سیستمی دژە مووشەکی تاد بداتە ئیسرائیل؟ بایدن لە وەڵامدا گوتی: "بۆ بەرگرییکردن لە ئیسرائیل".
سەرۆکوەزیرانی سوێد رایگەیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە، سوپای پاسدارانی ئێران وەکو رێکخراوێکی "تیرۆریستی" بناسێنن. دەشڵێت، ئەمە بەهۆی رۆڵی سوپاکەیە لە زیادکردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپا.
دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار توانیان بەگەڕخەری کەشتییەکی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی لەسەر سەکۆی خۆی بنیشێننەوە. ئەمە یارمەتیدەرێکی باشی کۆمپانیاکە دەبێت بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی بەگەڕخەرەکانی.
بە گوێرەی ماڵپەڕی پریڤێنشن وێب کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاوە 50٪ی شار، شارۆچکە و گوندەکانی سەر کەناراوەکانی سەنیگال تاوەکو ساڵی 2030 بە ئەگەرێکی زۆرەوە ژێرئاو دەکەون.
رۆژی هەینی، 11ی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بۆردوومانی کەمپی تولکەرەمی کەرتی رۆژئاوایان کردووە، لە ئەنجامدا محەممەد عەبدوڵڵا، فەرماندەی جیهادی ئیسلامی لە کەمپی نور شەمسی کەرتی رۆژئاوا کوژراوە. سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، لەو بۆردوومانەدا "تیرۆریستێکی" دیکەشیان کوشت.
رۆژی هەینی، 11ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسم شافیع، گوتەبێژی پۆلیسی ناوچەی دوکی لە هەرێمی بەلوچستانە، کە هێرشەکە تێیدا روویداوە رایگەیاند، کاژێر 12:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی پاکستان (10:30ی شەوی رابردوو بەکاتی هەولێر) 40 چەکدار هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کرێکاری کانێکی خەڵووز.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە رووداوی راگەیاند، وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک بۆ رێگری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات و نایانەوێت گرژییەکانی لوبنان و ئیسرائیل فراوان ببن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی "هەرێمی ئۆتۆنۆمیی کوردانی عێراق" گرنگە و لەکاتێکی باشدایە، ئامانج لێی بەهێزترکردنی سەقامگیری سیاسیی ناوخۆییە.
لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ بڵاویکردەوە، زانایەکی ئەمریکی و دوو زانای بەریتانی بەهۆی کارێکیان لە بواری پێکهاتەی پرۆتین خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیایان بردەوە. بەهای خەڵاتەکە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
چەکدارانی حەماس 7-10-2023 هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان کەرتی غەززە و باشووری ئیسرائیل، دوای ساڵێکیش لە جەنگی ئیسرائیل و حەماس، ئیسرائیل دەڵێ 60٪ـی چەکدارانی گرووپەکەی کوشتووە.
لە بەریتانیا هاووڵاتییەکی عێراقی کە خوێندکاری دکتۆرابوو بە تاوانی پلاندانان بۆ ناردنی کچێکی بەریتانی بۆ عێراق و خەتەنەکردنی، بە چوار ساڵ و نیو سزادرا. هاوکات هاوبەشییە ئەکادیمییەکەشی لەگەڵ زانکۆکەی ئەو وڵاتە کۆتاییپێهێندرا.
ئۆلاڤ نۆسلتاد، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نۆبڵی نەرویجی دەڵێت، "قورسە ئەرێنی بیت کاتێک ئەمڕۆ سەیری جیهان دەکەیت و دەبینی هێزی ئاشتی باڵادەست نییە، هەرچەندە کاتێک سەیری بەربژێرەکان دەکەیت کەسانێک یان چەند رێکخراوێک دەبینی کە کاری مەزن لەو پێناوەدا دەکەن."
هەشت سەربازی ئیسرائیلی رۆژی چوارشەممە لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کوژران، سوپای وڵاتەکەشیان دەڵێ ناچنە نێو پایتەختی لوبنان.
کۆمەڵەی متمانەی ئەمنی کە تایبەتە بە کاروباری جووەکان لە بەریتانیا، رایگەیاند لە دەستپێکی جەنگی غەززەوە پێنج هەزار و 583 تاوانی دژەجوو کراوە، کە ئەمەش زۆرترین بووە لە ساڵێکدا. دەشڵێت، زۆرترینیان لە لەندەن بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، "دۆخی هەموو ناوچەکە [رۆژهەڵاتی نێوەڕاست] لە گرژی و ئاڵۆزیی زۆر دایە".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و تیمەکەی لە گفتوگۆدابوون سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. دەشڵێت، هەموو رێکارێک، لەوانە بڵاوەپێکردنی سەربازی زیاتر و زیادکردنی توانای سەربازی ئاسمانی، بۆ پاراستنی خەڵک و سەربازەکانیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگرنەبەر بۆ پاراستنیان.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە رۆژئاوای وڵات پیاوێکی سووریاییان دەستگیر کردووە کە ئاگری لە دوو باڵەخانە بەرداوە و بەهۆیەوە 31 کەس بریندار بوون. دوای ئەو رووداوە، پیاوەکە بە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کێشاوە.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە بۆردوومانەکەی رۆژی هەینیدا کە تێیدا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵـڵا کوژرا، 20 سەرکردەکەی دیکەی گرووپەکە کوژران.
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەمسا، پارتی ئازادی کە پارتێکی راستڕۆی دژەکۆچبەرە، یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوو و پارتی میللیی وڵاتەکەش دووەم بووە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بڵاویکردەوە، شەوی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بە سەردانێک دەگاتە بەیرووت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەبارەی گرژییەکانی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل دەکەن.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شیگیروو ئیشیبای سوێندی یاسایی بخوات و بە فەرمی ببێتە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن.
بڕیارە قوتابخانەیەکی رۆژهەڵاتی هەنگاریا بۆ کۆچبەران نۆژەنبکرێتەوە. ئەوێ 15 کیلۆمەتر لە سنووری نەمساوە دوورە. هێنانی کۆچبەران بۆ ئەو شوێنە ناڕەزایی بەرپرسانی ڤییەنای لێکەوتووەتەوە.
وەزیری ژینگەی پەنەما بە رووداوی راگەیاند، کۆچبەری و وشکەساڵی دوو گەورەترین کێشەی وڵاتەکەین. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، ژینگە و دۆخی مرۆیی ئەوانەی پێویستیان بە هاوکارییە لە وڵاتانی جیهان بە دوو گەورەترین کێشە دەبینن.
کەشناسیی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و رێگری نەکردن لەو دیاردەیە توانەوەی بەستەڵەکی جەمسەرەکانی زەوی زیادیکردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2050 تەواوی بەستەڵەکی باکوور بتوێتەوە.
بەرپرسانی هەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا دەدەن. داواش دەکەن ئاگربەست لەنێوان هەردوولایان بکرێت و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەو ئاراستەیە بن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێدەدەن
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "فەرەنسا و ئەمریکا یەکگرتوون لە داواکردنی دانبەخۆداگرتنی لایەنەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەت لە لوبنان." دەشڵێت، ئەمە لەو کاتەدا زۆر گرنگە چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە کارکردن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی غەززە و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئیسرائیل و حەماس.
رۆژی پێنجشەممە، 19ی ئەیلوولی 2024، نووسینگەی داواکاری گشتیی لوبنان رایگەیاند: "داوامان لە نووسینگەی ئاسایشی نیشتیمانی کرد، کە لێکۆڵینەوە لە دوو شایەتحاڵ بکەن و چوار ناوچەش بپشکنن." ئەمە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ بووە، کۆمپانیاکە بە دروستکەری ئەو پەیجەرانە دادەنرێت، کە رۆژی سێشەممە لە چەند شارێکی لوبنان تەقینەوە و بوونە هۆی کوژرانی 12 کەس و برینداربوونی دوو هەزار و 800 کەس.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەند رێنماییەکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە لوبنان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، بەهۆی گرژییەکانەوە پێویستە ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەی لە لوبنانن لەو پەڕی ئامادەییدابن و هەموو رێکارێکی خۆپارێزی بگرنەبەر. دەشڵێت، پێویستە هاووڵاتییان خۆیان لە سەردانیکردنی لوبنان بەدوور بگرن.
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا دەڵێت، بەهۆی هەبوونی مەترسی لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەیان، ژمارەی سەربازە چالاکەکانیان بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار سەرباز زیاد دەکەن.
وەزارەتی تەندرووستیی ژاپۆن دەڵێت، 95 هەزار و 119 هاووڵاتی تەمەنیان 100 ساڵ و بەرەو سەرە، 90%یان ژنن.
وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن بڵاویکردەوە، 95 هەزار و 119 هاووڵاتی تەمەنیان 100 ساڵ و بەرەو سەرەوەیە کە 90٪ـیان خانمان.
سەربازانی سوپای ئۆکراینان چاودێری سنوورەکانیان لەگەڵ مۆلدۆڤا دەکەن؛ بەدوای ئەو کەسانەوەن کە لە تەمەنی خزمەتی سەربازیدان و هەوڵی راکردن دەدەن
لە ئەمڕۆوە حکومەتی ئەڵمانیا سنوورەکانی لەگەڵ پێنج وڵات بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی تووندتر دەکات. بەرپرسانی بەشێک لەو وڵاتانە و یەکێتیی ئەورووپاش ئەوە بە مەترسی، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەی شینگن، دەبینن؛ بەشێکیشیان دەستخۆشیی لێدەکەن
میدیای فەرمی چین لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، تەمەنی خانەنشینی بۆ پیاوان لە 60 بۆ 63 ساڵی و ژنانیش لە نێوان 50 بۆ 55 ساڵی بۆ 55 بۆ 58 ساڵی بەرزکرایەوە، ئەمەش وەکو هەوڵێکی وڵاتەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیربوونی کۆمەڵگەکەی و قەیرانی دیمۆگرافی.
رۆژی هەینی، 13ی ئەیلوولی 2024، داواکاری گشتیی ئەڵمانیا رایگەیاند، هاووڵاتییەکی سووریایی تەمەن 27 ساڵیان دەستگیرکردووە کە بە دوو ساتوور پلانی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک سەربازی دانابوو.
میدیای رووسیا وێنەی شەش دیپلۆماتەکەی لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی رووسیا بڵاوکردووەتەوە کە سەرقاڵی جێهێشتنی ئەو وڵاتە بوون، بەبێ ئاشکراکردنی ناسنامەیان. تاوەکو ئێستا بەریتانیا هیچی لەبارەی ئەو رووداوەوە نەگوتووە.
سیدی، پەناخوازی گینی دەڵێت: "ژمارەیەک هاوڕێم لە کامپ هەبوو و پێکەوە قسەمان دەکرد، خێزانەکان دەهاتن ئەوانیان دەبرد و منیش لەگەڵیان دەچووم. ئەمە وای لێکردم منیش هەمان کار بکەم و بەخۆمم گوت، بۆچی بەختی خۆم تاقینەکەمەوە و ببمە بەشێک لە خێزانێک؟ هەوڵمدا و قسەم لەگەڵ مامۆستاکانم کرد و ئەم خێزانەیان بۆ دۆزیمەوە."
رۆژی پێنجشەممە، 12ی ئەیلوولی 2024، سادق زیبا کەلام، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسیی لە ئێران، لەبارەی سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەمە یەکێک بووە لە هیوا و خواستەکانم کە پەیوەندی نێوان هەولێر و تاران لە روانگەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی بەهێزتر ببێت، چونکە لە روانگەی مێژووییەوە، ناتوانیت هیچ وڵاتێک بدۆزیتەوە نزیکتر بێت لە هەرێمی کوردی عێراق بەراورد بە کۆماری ئیسلامیی ئێران."
پۆلیسی مالیزیا رایگەیاند، 402 منداڵیان لە سەنتەرەکانی چاودێریی منداڵ دەستدرێژی سێکسی و جەستەییان کراوەتەسەر، بەو هۆیەوە 170 کەسیان دەستگیر کردووە.
سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، حکومەتی ئیتاڵیا بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسایەکی تایبەت بە بەهاناوەچوونی کۆچبەرانەوە دەستی بەسەر کەشتییەکیاندا گرتووە و تۆمەتەکەش رەتدەکاتەوە. دەشڵێت، ئەم کارەی حکومەتی ئیتاڵیا رێگریکردنە لە بەهاناوەچوونی کۆچبەران.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، تەقینەوەکەی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی بەغدا هێرشێک بووە بۆ سەر ناوەندێکی دیپلۆماسی ئەمریکی. دەشڵێت، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئیموندۆ نۆڤیلۆ، وەزیری بەرگریی بۆلیڤیا دەڵێت: "وەکو حکومەت، باری لەناکاومان راگەیاندووە. رێکاری پێویستی ئیداریمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاگرەکە دەستپێکردووە."
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دڵخۆشن بەو رێککەوتنە ئەمنییەی لەنێوان حکومەتی عێراق و تورکیا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان واژۆ کراوە. دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
راسپێردراوی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ رێککەوتن لەبارەی کۆچبەران رایگەیاند، رووسیا و بێڵارووس بابەتی کۆچبەران وەکو بەشێک لە "جەنگی سارد" لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەکاردەهێنن و پلانیان هەیە بیاننێرن. دەشڵێت، بەشێکی پلانەکەیان ناردنی کۆچبەرانی عێراقی، سووریایی و ئەفغانی بووە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.
رۆژی 5ی ئەیلوولی 2024، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە پانێڵێکی کۆڕبەندی ئابووریی رۆژهەڵات کە لە شاری ڤلادیڤۆستۆکی وڵاتەکەی بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند: "ئەگەر بتوانم ئەوە بڵێم، سەرۆک بایدن (جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا) خواستی ئێمە بوو بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام ئێستا ئەو لە پێشبڕکێی پۆستی سەرۆکایەتی لابراوە و داوای لە لایەنگرانی کرد پاڵپشتی خاتوو هاریس (کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا) بکەن. ئەمەش پلانی ئێمەیە و پاڵپشتی دەکەین."
وەزارەتی دادی ئەمریکا تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان ئاراستەی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حەماس دەکات، لەنێویاندا یەحیا سینوار، کە بە بەرپرسیار لە پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشی 7ی ئۆکتۆبەر تۆمەتباری کردوون
رۆژی یەکشەممە، 1ی ئەیلوولی 2024، ئەرنۆن بار دەیڤد، سەرۆکی سەندیکای هستاردت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پێویستە کۆتایی بە جێهێشتنی بەتەنیای بارمتەکان بهێندرێت. گەشتوومەتە ئەو ئەنجامەی کە تەنیا بە دەستوەردانی ئێمە دەتوانرێت ئەو کەسانی بەربپرس رابچڵەکێندرێن." دەشڵێت، "لە سبەی کاژێر 06:00ـی بەیانییەوە کارمەندانی ئابووریی ئیسرائیل لە مانگرتنێکی تەواوەتیدا دەبن."
پەرلەمانی هەرێمی تورینگن 90 کورسیی هەیە و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەکەش پێویستی بە 46 کورسییە. بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتە راستڕۆ و دژەکۆچبەرەکە 32 کورسی دەباتەوە و بۆ پێکهێنانی حکومەتیش بە هاوپەیمانیەتی پێویستی بە کۆکردنەوەی 14 کورسیی دیکەیە.
بە گوێرەی بەرپرسانی سوودان، بەهۆی لافاوەکانی ئەم ساڵەوە 138 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 32یان لەم هەفتەیەدا بووە.
رۆبۆتەکان زیاتر لە کۆتایی هەفتەکاندا بەکاردەهێندرێن، چونکە زۆرترین گوشار لەسەر چێشتخانەکەیە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و لەگەڵ لایەنەکان لەگفتوگۆدان.
ئامێرێکی چاودێریکردن لەلایەن کۆریای باشوور لە ناوچەی لە چەک داماڵدراو لەگەڵ کۆریای باکوور دادەنرێت، ئامێرەکە بۆ چاودێریکردنی مووشەک و درۆن نییە، بەڵکو لە رێگەیەوە چاودێریی مێشوولەی ئانۆفیلێس دەکرێت کە نەخۆشیی مەلاریا دەگوازێتەوە.
ئەلێکساندەر سۆدەرهۆڵم، پسپۆڕ لە ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: "کاتێک باسی رێگەکان و ئەو مادە هۆشبەرانەی بە قاچاخ دەهێندرێنە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەکەین، دەبێت بزانین کە دیارترین هۆکاری بەردەستبوون و زیادبوونی مادە هۆشبەرەکان، بوونی گرووپە تاوانکارییەکانە کە رێگە بازرگانییەکان بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنن. "
مووشەکێکی حیزبوڵڵا بە ماڵێکی شاری عەککا لە ئیسرائیل کەوت. سادیا خاوەنی ماڵەکەیە، بەڵام لەکاتی کەوتنی مووشەکەکە لە دەستشۆر بووە و زیانی بەرنەکەوت.
هێڵی فڕۆکەوانیی بەریتانیا بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانیان تاوەکو رۆژی چوارشەممە بۆ تەلئەڤیڤ راگرت. ئەمە بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بۆ سەر یەکدی.
بەگوێرەی پۆلیس، لەو کۆچبەرانە 54 هەزار و 207 هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتیی سووریا بوون، 35 هەزار و 732 هاونیشتمانیی باکووری کوردستان و هاووڵاتیی تورکیا و 35 هەزار و 370شیان کۆچبەری ئەفغانی بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا زۆر گرنگە و بەشداریشن لەو هەوڵانەی هەردوو وڵات بەو ئاراستەیەدا ناویانە.
گۆڕهەڵکەنێکی کەرتی غەززە: هەفتانە تاوەکو 300 کەس بە خاک دەسپێرین
ئاژانسی چاودێریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 17 هەزار و 185 هاونیشتیمانی رۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتی سووریا چوونەتە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا.
بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر تەلئەڤیڤ. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشەکە زیانی نەبووە.
پێشبڕکێیەکی ئامادەکردنی تاکۆ لە شاری مەکسیکۆ سازکرا، بەهۆیەوە ریکۆردی گینس لە نمایشکردنی زۆرترین جۆری تاکۆ لە یەک کات، بەخشرا.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا.
بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە بەرپرسانی یۆنان داوای چۆڵکردنی شارۆچکەی ماراسۆن دەکەن کە تەنیا 40 کیلۆمەتر لە ئەسینای پایتەختەوە دوورە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
رۆژی هەینی، 9ی ئابی 2024، وەزارەتی ناوخۆی نەمسا بڵاویکردەوە، گەنجە عێراقییەکە تەمەنی 18 ساڵە و گومان دەکەن بەشێک بێت لەو تۆڕەی پلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتەکانی تایلەر سویفتی گۆرانیبێژی ئەمریکی هێرش بکەن.
رۆژی پێنجشەممە، 8ی ئابی 2024، پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاند، ئەو 77 قاچاخچییەی دەستگیرکراون خەڵکی وڵاتانی مەکسیک، بۆلیڤیا، لیبیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا بوون. شەش لە دەستگیرکراوەکان تۆڕەکەیان بەڕێوەبردووە. هەروەها، لەو ئۆپەراسیۆنەدا 10 ماڵیان پشکنیووە و دەستیان بەسەر 545 هەزار دۆلاردا گرتووە.
دەوڵەمەندەکان چێژ لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادی پاریس دەببینن و هەژارەکانیش سوود.
پۆلیسی بەریتانی دەڵێت، 378 خۆپێشاندەریان دەستگیرکردووە
رێکخراوەکە کە ناوەکەی بە واتەی "چاوی دەریا" دێت، لە سەرەتای دامەزراندییەوە زیاتر لە 70 جار بە هانای کۆچبەرانەوە چووە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگریی وڵاتەکە رایانگەیاند، بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو شوێنێک بەرگریی لە وڵاتەکەیان دەکەن و ئامادەن لە هەموو شوێنێک رووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی جیهان لە هەوڵی رێگرین لە زیادبوونی گرژییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و ئەو گرووپانەی بە نزیک لەو وڵاتە دادەندرێن.
ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنان: بۆ دووژمن و ئەوانەی لە پشت دووژمنەوەن، دەبێ چاوەڕوانی وەڵامی دواتر و یەکلاکەرەوەمان بن. هیچ قسەیەکی دیکە هەڵناگرێت و مشتومڕی ناوێت. لەنێوانماندا تەنیا شەو و رۆژ و گۆڕەپان هەیە.
رۆژی پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، کۆمپانیای لوفتانزای ئەڵمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە گەشتەکانیان تاوەکو رۆژی 8ی ئەم مانگە بۆ تەلئەڤیڤ و 12ی ئەم مانگە بۆ بەیرووت راگرت. هەروەها کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گواستنەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە گەشتەکانیان بۆ تەلئەڤیڤ راگرت.
رۆژی پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، عەبدولمەلیک حووسی، سەرکردەی باڵای حووسییەکانی یەمەن لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس رایگەیاند: "پێویستە وەڵامێکی سەربازیمان بۆ ئەم جۆرە تاوانە هەبێت، کە زۆر بێ شەرمانە لەلایەن ئیسرائیلی دووژمنەوە کراوە. ئەو تاوانە مەترسیدارە و دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان."
چەند خولەکیک پێش ئەو هێرشە، عەبدولمالیک حووسی، سەرکردەی باڵای حووسییەکانی یەمەن لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس بە میدیای وڵاتەکەی گوت: "پێویستە وەڵامێکی سەربازیمان بۆ ئەم جۆرە تاوانە هەبێت کە زۆر بێشەرمانە و مەترسیدارە و دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان کە لەلایەن ئیسرائیلی دووژمنەوە کراوە."
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە کوشتنی بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەکات.
ئەنجامەکان ناڕەزایەتیی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەی بەدوای خۆیدا هێنا و، پێیانوایە بەربژێرەکەیان 70٪ـی دەنگەکانی بردووەتەوە.
هەموومان رۆژانە 24 کاژێرمان هەیە، بەڵام خێرایی ئەو 24 کاژێرە لەلای هەموو کەسێک وەکو یەک نییە و لە دۆخ و ژیانی کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ڤەنزوێلا دەڵێت، نیکۆلاس مادورۆ براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتەکەیەتی
ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئێران و فەرەنساش داوای دانبەخۆداگرتن لە لایەنەکانی بەشداری جەنگەکە دەکەن.
وەزیری دەرەوەی لوبنان رایگەیاند، داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە هێرشەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان دەکەن کە تێیدا 12 کەس کوژران. هەروەها، هۆشداریش لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشەکە دەدات
لە ئەڵمانیا کەسێک بە تاوانی کوشتنی دوو منداڵ بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا. دوو ساڵ پێش ئێستا لە شاری هانۆڤەر بەهۆی پێشبڕکێکردن لەگەڵ شۆفێرێکی دیکە، بە ئۆتومبێلەکەی خۆی بە ئۆتومبێلێکی دیکەدا کێشا کە ژنێک و دوو منداڵی تێدا بوون، دوو منداڵەکە گیانیان لەدەستدا و دایکیشیان بە سەختی بریندار بوو.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، کەمپێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە سوودانی باشوور. لەوێ خواردن و پێویستییەکان بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکرێن.
کامالا هاریس، بەربژێری چاوەڕوانکراوی دیموکراتەکان و جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە دەکات و سوپاسی پشتگیریی بایدن دەکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە جۆ بایدن واز لە پۆستی سەرۆکایەتی بهێنێت و نابێت تاوەکو 5ی تشرینی دووەم چاوەڕێ بکەن.
عومەر جەسیری کۆچبەرێکی سوورییە لە شاری 'پۆرتسوودان'ی سوودان. لە ساڵی 2013 بەهۆی شەڕی سووریاوە ئاوارەی خەرتووم بوو، بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوودانیشەوە ئاوارەی ئەو شارە بووە.
کۆمپانیای سیریوم رایگەیاند، لە 110 هەزار گەشتی ئاسمانی کە ئەمڕۆ بڕیار بوو بکرێن، تاوەکو کاژێر 01:00ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، 1390یان هەڵوەشێندراونەتەوە
پۆلیسی بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا پشتڕاستی دەکاتەوە، هێشتا هێڵی پەیوەندیی لەناکاوی وڵاتەکە لەژێر کاریگەریی ئەو کێشە تەکنیکییەیە، کە ئەم بەیانییە زۆر لە وڵاتانی جیهانی گرتەوە
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەڵێت "هۆکاری سەرەکی"ی دروستبوونی ئەو کێشە تەکنیکییەیان چارەسەرکردووە کە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی جیهانی گرتەوە، بەڵام دەشڵێت، کاریگەرییەکانی بەسەر هەندێک خزمەتگوزارییەوە دەمێنن.
بەگوێرەی رێکخراوی گلۆباڵ فۆرێست واچ، لە ساڵی 2000ـەوە تائێستا سێیەکی دارستانەکانی سیرالیۆن لەنێوچوون. فراوانبوونی شارەکان و گەڕان بەدوای کانزاکان بە هۆکارێکی دیاری کەمبوونەوەی دارستانەکانی ئەو وڵاتە دادەندرێن.
لیسیا وێڵچ، پارێزەری منداڵانی بێسەرپەرشت لەم کەیسەدا گوتی، تۆمەتەکانی سەر کارمەندانی کۆمپانیای ساوسوێست کی "زۆر قێزەونن" و رەخنەشی لە بڕیاری بەرپرسانی تێکساس بۆ نوێنەکردنەوەی مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایانەی چاودێریی منداڵانی کۆچبەر دەکەن گرت؛ ئەمەی بە بۆمبێک کە چاوەڕێی تەقینەوە دەکات دانا. ساڵی 2021 بەرپرسانی ویلایەتی تێکساس بڕیاریاندا مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایانە نوێنەکەنەوە؛ ئەمە وەکو هەوڵێک بۆ رێگری لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەمریکا بە گشتی و ئەو ویلایەتە بە تایبەتی.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، جەیمس دی ڤانسی وەکو جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەنگدانی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ دیاریکرد، ئەوەش مەترسییەکانی بەردەوام نەبوونی هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئۆکراینا لە جەنگی دژی رووسیا زیاتر کرد. جێگرەکەی ترەمپ پێشتر گوتبووی، گرنگی بەوە نادات کە چی لە ئۆکراینا دەگوزەرێت.
پۆلیسی ئیتاڵیا بە دوای شۆفێری بارهەڵگرێکدا دەگەڕێت، کە دوای ئەوەی زانیویەتی ژمارەیەک کۆچبەر لە بارهەڵگرەکەیدان، بە قایش لێیان دەدات و دایاندەبەزێنێت.
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەمان پۆست تووشی کۆرۆنا بووە و بۆ پشوودان دەگەڕێتەوە ویلایەتی دیلاوێر.
ئەندامانی گرووپەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەڵە بۆ ئەوانە دادەنێنەوە کە دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵان؛ خۆیان لێدەکەنە کچ، لە دارستاندا ژوان لەگەڵ کەسەکە دادەنێن کە وادەزانێت دەچێتە لای کچێکی 14 ساڵ، بەڵام لەوێ رووبەڕووی ئەو گرووپە دەبێتەوە و ئەوانیش کاری خۆیانی لەسەر دەکەن.
تیمێکی فەرەنسییە لە کەناری دەریای نێوەڕاست، نزیک لە شاری مارسیلیای باشووری وڵاتەکە؛ بە بەکارهێنانی وشتر، کەناراوەکە لە پلاستیک و پاشماوەکانی دیکە خاوێن دەکەنەوە
ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە کەسێک تەقەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کرد و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە، 14ی تەممووزی 2024، بەرپرسانی شاری کلێرمۆنت رایانگەیاند، لە ماڵێکی گوندی ئسپناس ڤۆزل کەسێکی تەمەن 20 ساڵ لەگەڵ خێزانەکەیدا سەرقاڵی ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی بووە، لەو کاتەدا کەسێک چووەتە ژوورەوە و تەقەی لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە کردووە؛ سێ کەسی کوشتووە و دواتر خۆیشی کوشتووە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی رووسیا لەبارەی تەقەکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی سەرکۆنەی هەموو تووندوتیژییەکی سیاسی دەکات.
ئەمرۆ پەرلەمانی فینلاند دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەک دەدات، کە دەسەڵات دەداتە پاسەوانی سنووری وڵاتەکەی کە ئەو کۆچبەرانەی لە رووسیاوە دەچنە ئەو وڵاتە دیپۆرتیان بکاتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە کارمەندانی تەندروستی و ئەوانەی تەمەنیان 60 ساڵ بەسەرەوەیە دەکات، ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن؛ دەشڵێت، ڤایرۆسەکە هێشتا لە هەفتەیەکدا هەزار و 700 کەس دەکوژێت.
رێکخراوی کەشناسیی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پار رێژەی تۆز و خۆڵ لە هەوادا بەراورد بە ساڵی پێشتر کەمیکرد. دەشڵێت، کارکردنێکی لاواز بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە دەبێتە هۆی زیادبوونی خۆڵبارین.
رێکخراوی گلۆباڵ ئینێرجی مۆنیتەر لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، چین بەتەنیا زیاتر لە هەموو وڵاتانی جیهان کارەبا لە با و خۆرەوە بەرهەم دەهێنێت؛ دەشڵێت، وڵاتەکە لە زیادکردنی بەرهەم بەردەوامە.
رێکخراوێکی فریاگوزاریی ئەڵمانیا دەڵێت، بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا ئاستەنگ لەبەردەم هەوڵەکانیان بۆ بەهاناوەچوونی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست دروست دەکەن. رێکخراوەکە باس لەوەش دەکات، لە 24 کاژێری رابردوودا 230 کۆچبەریان رزگارکردووە.
بە گوێرەی زانکۆی ترایبوڤانی نیپاڵ، ساڵانە ژمارەی هەنگەکانی بەرزاییەکانی هیمالایا بەراورد بە ساڵی پێشتر 70٪ کەم دەبنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا بڵاویکردەوە، 61.4٪ی هاووڵاتییان بەشدارییان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەماندا کردووە.
وەزارەتی رووداوە لەناکاوەکانی رووسیا بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 49 کەس لەکاتی مەلەکردندا خنکاون.
وەزارەتی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی چین دەڵێت، نزیکەی 800 کارمەند، 150 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و دەیان بەلەمیان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی ناوچەکە ناردووە.
ژمارەیەک کۆچبەری وڵاتانی ئەفریقا لە باکووری توونسن، بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا نایانەوێت خۆیان لە دەریای نێوەڕاست بدەن. بەڵام مەترسیی ئەو رێگە وشکانییەی پێیدا گەیشتوونەتە توونس، لە دەریا کەمتر نەبووە.
گوتەبێژی ئاژانسی هاوئاهەنگی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان بە رووداوی راگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پێنج وڵاتی ئەورووپادا 13 تۆمەتباری قاچاخیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکران کە زۆرینەیان لە ئیتاڵیا بوون.
بەرپرسانی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا رایانگەیاند، ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی باکووری ویلایەتەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە 26 هەزار کەس ئاوارە بوون؛ ئەمە لە کاتێکدایە شەپۆلێکی گەرمای بەهێزیش ئەو ناوچانەی گرتووەتەوە.
هاوپەیمانیی بەیەکەوە هۆشداری دەدات؛ ئەگەر راستڕۆکان دەسەڵات بگرنەدەست، پاشەکشە لە زۆر بواردا روودەدات.
دادگەی باڵای بەرازیل دەنگی لەسەر بەیاساییکردنی بەکارهێنانی حەشیش دا. لە 11 ئەندام، هەشتیان پاڵپشتییان کرد، ئەوەش کاردانەوەی لەنێو دانیشتووانی شاری ریۆ دی جانیرۆ لێکەوتەوە
گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا دەڵێت، سەرۆکی وڵاتەکەی سەیری دیبەیتی بەربژێرانی سەرۆکایەتی ئەمریکای نەکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، چاودێریی هەڵبژاردنی فەرەنسا دەکەن.
تیمێکی نیپاڵ لە چیای ئەڤرێست سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاشماوەی گەشتیار و شاخەوانەکانن؛ ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشتر، پاشماوەی زیاتر کۆدەکەنەوە و ئەو تەرمانەشی پێشتر کەوتبوونە ژێر بەفرەوە دەدۆزنەوە
دادگەی تێهەڵچوونەوەی پاریس رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆککۆماری سووریا رەوایە و وەکو خۆی دەمێنێتەوە؛ ئەمە دوای ئەوەی ژمارەیەک داواکاری گشتیی تایبەت بە کەیسی دژەتیرۆر داوای هەڵگرتنی بڕیارەکەیان کردبوو.
پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکانی پاکستان گەیشتە 50 پلەی سیلیزی و دانیشتووانی شاری کەراچی پاکستان پەنا بۆ رێگەی جیاواز بۆ خۆفێنککردنەوە دەبەن؛ بەشێکیان بە خواردنەوەی ئاو و شەربەت و بەشێکی دیکەیان بە مەلەکردن
حکومەتی سربیا و ئاژانسی چاودێریکردنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتنێکیان بۆ زیادکردنی هاوئاهەنگی نێوانیان واژۆ کرد. ئەو هاوئاهەنگییە بۆ رێگریکردنە لە چوونی کۆچبەران لە سربیاوە بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا
پۆلیسی ئیسپانیا دەڵێت، تۆڕێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە قاچاخچێتیکردن بە مادەی هۆشبەری دەستگیرکردووە. سەرۆکی تۆڕەکە خەڵکی تورکیایە
چەندین هەفتەیە خەڵکی کینیا دژی پڕۆژەیاسایەک خۆپێشاندان دەکەن کە پێشنیازی بەرزکردنەوەی باجی لەسەر خەڵک کردووە. لەوانە 16٪ـی باج لەسەر نان و 25٪ لەسەر رۆنی چێشتلێنان.
بەشێک لە پاسکیلسوارەکانی مەکسیکن لە ویلایەتی خالیسکۆی رۆژئاوای ئەو وڵاتە. لە رۆژی جیهانیی لێخوڕینی پاسکیلدا بەم جۆرە دەردەکەون.
بەرپرسی راگەیاندنی ئاژانسی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری پەناخوازان بە رووداوی راگەیاند، لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، داواکاری مافی پەنابەرێتی لەلایەن خەڵکی باشووری کوردستان و عێراقەوە بەراورد بە پار زیادیکردووە. لەو ماوەیەدا، نزیکەی شەش هەزار پەناخوازی باشووری کوردستان و عێراق داوای مافی مانەوەیان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە.
هاووڵاتییانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و نەمسا لە شارۆچکەی کایزەرسڵاوتنی باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا دژی پێدانی چەک بە ئۆکراینا لەلایەن ئەندامانی ناتۆوە خۆپێشاندانیان کرد
رووسیا دەڵێت، ئەمریکا بەرپرسە لەو هێرشەی ئەمڕۆ کرایە سەر نیمچە دوورگەی کریمیا. هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100ی دیکە.
لوکاس گەنجێکی بەرازیلە و لە بەلجیکا دەژی؛ نزیکەی ساڵێکە لەو وڵاتەیە و بێکارە، چونکە بەهۆی نەزانینی زمانی وڵاتەکە ناتوانێت بە باشی بەدوای کارێکدا بگەڕێت، سەردانی ئاژانسێکی کردووە و بە ژیریی دەستکرد کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەن
بەشێک لە هاووڵاتییانی فەرەنسا ترسی ئەوەیان هەیە پارتی بەرەی راستڕۆی تووندئاژۆی دژە کۆچبەر سەربکەوێت، هەربۆیە دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە
بەرپرسانی سەلامەتیی دەریاوانی و بەهاناوەچوونی ئیسپانیا رایانگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی کەناری ژێرئاو کەوت؛ بەهۆیەوە شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەردانی ئەو هاونیشتیمانیانەی کردووە کە لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست نزیک لە ئیتاڵیا رزگارکراون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، 21 هاونیشتیمانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە نێو بەلەمەکەدا بوون بێسەروشوێنن و سێ تەرمیش دۆزراونەتەوە.
گەنجێکی ئەمریکیی 20 ساڵ دەڵێت، بەنیازە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا دەنگ بە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بدات. ئەوە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی راپرسییەک، 33٪ـی ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 26 ساڵە، دەنگ بە ترەمپ دەدەن.
رێکخراوێکی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت لە جیهاندا تەنیا نزیکەی 1900 پاندای کێوی ماون، ئێستاش هەوڵی پاراستنیان لە لەنێوچوون دەدرێت
گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان دەڵێت، شاندێک بۆ بەشداری لە گەڕی سێیەمی گفتوگۆکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرنە قەتەر؛ ئەمە دوای ئەوە دێت کە لە دوو گەڕی پێشتردا بەشدارییان نەکردبوو.
یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەڵێت، دژی بیرۆکەی راستڕۆکانە و ئەوانیش نزیکن لە گرتنەدەستی دەسەڵات؛ بۆیە داوا لە گەنجانی وڵاتەکەی دەکات لە هەستیاریی دۆخەکە تێبگەن و لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگبدەن.
دەستدرێژیی سەر منداڵانی رۆهینگیا، رفاندنی منداڵان لە قوتابخانەکانی نەیجیریا و چەکدارکردنیان لە ریزی گرووپە چەکدارەکانی سوودان؛ ئەمانە بەشێکن لەو پێشێلکارییانەی لە ساڵی 2023دا بەرامبەر منداڵان کراون. ئەنجامی ئەو پێشێلکاریانە کوژرانی هەزاران منداڵی لێکەوتووەتەوە
خۆپێشاندەرانی ئیتاڵیا لەکاتێکدا لە شاری برێندزی، نانیان بۆ هەژاران ئامادە دەکرد؛ لە دووریی چەند کیلۆمەترێکی کەم لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی لووتکەی جی 7 بوون، رەخنە لە بەرپرسانی جیهان دەگرن و دەڵێن، لەبری ئەو لووتکەیە، کار بۆ کەمکردنەوەی هەژاری بکەن
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێ پەنابەرێکی ئەفغانییان کوشت، دوای ئەوەی ئەو پەنابەرە بە چەقۆ کەسێکی کوشت و دووانی دیکەشی بریندار کرد.
ئاژانسی چاودێریی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک پسپۆڕ دەنێرنە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئەو وڵاتە و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانیان لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی یۆرۆی 2024 هاوکارییان بکەن.
بەگوێرەی دوایین راپرسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، کە بڕیارە 4ی تەممووزی ئەم ساڵ بکرێت، پارتی کار بە جیاوازییەکی گەورە لەپێشە، پارتی سەربەخۆیی بەریتانیا لە پلەی دووەم و پارتی پارێزگارانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەش لە پلەی سێیەمە
بەگوێرەی دوایین راپرسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا، کە بڕیارە 4ی تەممووزی ئەم ساڵ بکرێت، پارتی کار بە جیاوازییەکی گەورە لەپێشە، پارتی سەربەخۆیی بەریتانیا لە پلەی دووەم و پارتی پارێزگارانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەش لە پلەی سێیەم دایە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتیی سووریا لە وڵاتەکەیاندا دەژین، زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش مافی مانەوەیان پێدراوە یان لەژێر پارێزبەندی نێودەوڵەتیدان.
رۆژ بە رۆژ داهات و هەوادارانی فیلمە تایلاندییەکان زیاد دەکەن. بەشێک لە هەوادارەکان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ بینینی ئەکتەری دڵخوازیان
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڵاویکردەوە، وەڵامیان لە گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززەوە بۆ پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست بەدەستگەیشتووە.
هەنتەر بایدن، کوڕی جۆ بایدن لەسەر سێ کەیسی پەیوەست بە چەک و مادەی هۆشبەر لەلایەن دادگەی ویلمینگتۆنی ویلایەتی دێلاوێرەوە بە "تاوانبار" ناسێندرا. ئەگەر سزاکەی بەسەردا جێبەجێ بکرێت، دەکرێت 25 ساڵ بەند بکرێت و 750 هەزار دۆلاریش سزای پێبژاردن بدرێت.
کۆنسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر داوا لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات کار بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بکەن. لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش دەڵێت: "پرسی نێوخۆیین."
پێنجشەممەی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە هۆڵەندا دەستیپێکرد و شەوی رابردووش ئەنجامی دەنگەکان راگەیەندران. بە گوێرەی ئەنجامەکان، دەنگی پارتە راستڕۆکان زیادیکرد.
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی دا.
لە چەند وڵاتێکی ئەورووپا ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان راگەیێندران. لە نەمسا پارتی ئازادی کە پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆیە، 27٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. لە ئەڵمانیاش هاوپەیمانیی کریستیان دیموکرات و پارێزگاران 30٪ـی دەنگەکانی بردووەتەوە.
پێنجشەممەی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە هۆڵەندا دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بە دەنگدان لە 21 وڵات لە کۆی 27 وڵاتی یەکێتییەکە کۆتاییدێت؛ کاژێر 2:00ـی بەیانی بە کاتی هەولێر ئەنجامەکان رادەگەیێندرێن.
سەرۆکی رووسیا دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی وڵاتەکەی سزای تووندی بەسەردا سەپێندراوە، ئابوورییەکەی لە گەشەسەندندایە
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پێویستە هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ رێگریکردن لە ئاوارەکردنی دانیشتووانی سڤیلی ساحلی ئەفریقا هەبێت.
دوێنێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مەکسیک بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، بانگهێشتی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوێدیان کردووە، سەبارەت بە "تۆمەتە بێ بنەما و پڕ رق و کینەی" ستۆکهۆڵم دژی وڵاتەکەیان.
دانیشتووانی مەکسیک لەبەردەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدان؛ دیارترین بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی وڵاتەکەش کلاودیا سەینباوم-ە و پێشبینی دەکرێت بۆ یەکەمجار ژنێک ببێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە کۆڕبەندی ئاسایشی سەنگاپوور بە سەرۆکایەتیی شاندێک لەگەڵ شاندێکی چینی بە سەرۆکایەتی جین جیانفینگ، سوپاسالاری چین کۆبووەوە.
پۆلیس دەڵێ بە گوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، تەقەکەرەکە پیاوێکی تورکی تەمەن 34 ساڵ بووە.
سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور باڵۆنی پڕ خاشاکی بۆ وڵاتەکەیان ناردووە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەش دەکەن. کۆریای باکووریش دەڵێت، ئەمە وەڵامی چەند نامەیەک بووە کە کۆریای باکوور بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەیانی ناردووە و تێیاندا پڕوپاگەندە دژی رێبەری وڵاتەکە کراوە.
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا هاووڵاتییەک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی راستڕۆکان و چەند کەسێکی بریندار کرد
لە 50 دەوڵەمەندترین شارەکانی جیهان زۆرترینیان لە ئەمریکان، لەدوای ئەویش لە وڵاتانی چین، ئوسترالیا و ئەڵمانیان. تەنیا دوو لەو شارانەش لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن.
ئاژانسی هاوئاهەنگیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان رایگەیاند، پۆلیسی مۆڵدۆڤا و رۆمانیا، گرووپێکی قاچاخچیی کۆچبەرانیان دەستگیرکرد؛ "بە پێنج هەزار یۆرۆ کۆچبەرانی ئاسیا و ئەفریقایان لە وڵاتانی رۆژهەڵات و باشووری ئەورووپاوە دەبردە رۆژئاوا."
بەرپرسانی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکان لە بەنگلادیش دەڵێن، بەهۆی نزیکبوونەوەی زریان لە کەناراوەکانی باشووری وڵاتەکەیان 800 هەزار کەس لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە ناچارن ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
رۆژی یەکشەممە، 26ی ئایاری 2024، کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی حەماس، لە تێلیگرام بڵاویکردەوە، شاری تەلئەڤیڤیان "بە ژمارەیەک مووشەک" کردووەتە ئامانج، ئەوەش "لە وەڵامی کۆمەڵکوژی رژێمی زایۆنی (ئیسرائیل) دژی کەسانی سڤیل." ئەم هێرشە بەیەکەم هێرشی گرووپەکە دادەندرێت بۆ سەر ئیسرائیل لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا.
پۆلیسی لەندەن بڵاویکردەوە، لە فڕۆکەخانەی لەندەن پیاوێکی تەمەن 31 ساڵیان بە تۆمەتی چوونە سووریا بۆ چوونە پاڵ گرووپێکی "تیرۆریستی" و، کاری "تیرۆریستی" دەستگیرکردووە.
فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق گۆڕدرا و جەنەراڵێکی هۆڵەندی جێگەی جەنەراڵە ئیسپانییەکەی گرتەوە. فەرماندە نوێیەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە پێشکێشکردنی راوێژ و هاوکاری بە عێراق
پەسندکردنی بڕیارەکە بە 84 دەنگ لە بەرژەوەندی بڕیارەکە، 68 دژ و 19 دەنگی بەتاڵ بوو.
بەرپرسانی تەندروستیی بەریتانیا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆکە رەشە دەدەن بە تایبەت لەنێو منداڵاندا و داوا لە خانمانی دووگیان، دایک و باوکی منداڵی کۆرپە دەکەن خۆیان بکوتن.
سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند، گرنگە گفتوگۆ و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و بۆ ئەو مەبەستەش چووە بۆ لای سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لە کینیا بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو دروستبوو و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی بەدوای خۆیدا هێنا؛ تائێستا 228 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانە مادییەکانیش هێشتا دیارنییە چەندن
دامەزراوەی ئەلایەنس ئۆف دیموکراسیی دانیمارکی لە نوێترین توێژینەوەیدا بڵاویکردەوە، ئەوروپییەکان بەتایبەت ئەڵمانییەکان، ترسی گەورەیان لە کۆچبەرانە و رووبەڕووبوونەوەیان لە ریزبەندی یەکەمی ئەو داواکارییانەیە کە لە حکومەتی وڵاتەکانیان هەیانە.
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شاری رەفەح دەکات. بەو هۆیەوە بەشێک لە ئاوارەکان شوێنەکانیان چۆڵ دەکەن. ئەمریکا دەڵێت، بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر رەفەح، ناردنی بارێک هاوکاریی سەربازی راگرتووە.
رۆژانە هۆڵەندییەکان دوو کاژێر و 22 خولەک مۆبایل بەکاردەهێنن، لەکاتێکدا پێرار تەنیا کاژێرێک و 47 خولەک مۆبایلیان بەکاردەهێنا. بە گوێرەی میدیای هۆڵەندا، ساڵی 2013، 37٪ـی هۆڵەندییەکان رۆژانە کتێبیان دەخوێندەوە، بەڵام ئێستا 33٪.
شارۆچکەی فوجیکاواگوچیکۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی ژاپۆن سەرنجڕاکێشە و ئەوەش وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی بکەن، بەڵام دانیشتووانی شارۆچکەکە رێگری لە چوونی گەشتیاران بۆ شارۆچکەکەیان دەکەن
هاووڵاتییانی ویلایەتی ریۆ گراندێ دۆ سولن لە باشووری بەرازیل بەهۆی لافاوەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و بەشێک لە هاووڵاتییانەوە دەگوازرێنەوە
بەهۆی نەبوونی پارەی کرێی خانوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئەمریکا لە ماڵەکانیان دەردەکرێن. ئەلێکس کە هاووڵاتییەکی ویلایەتی ئەریزۆنایە، پارەی کرێی ماڵەکەی نییە و ناچار بووە کەلوپەلەکانی کۆکردووەتەوە و شوێنەکەی جێدەهێڵێت
بەرپرسێکی باڵای حەماس ریگەیاند، سبەی شاندێکیان دەگاتە میسر و وەڵامی پێشنیازێکی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست دەدەنەوە.
چیدیکە چوونە شاری ڤێنیس لە چەند رۆژێکی دیاریکراودا بەخۆڕایی نییە و لەپێش هەر شوێنێکی دیاری شارەکە بلیتبڕێک هەیە. پێویستە بەر لە دەستکردن بە گەڕان بە شارەکەدا، سکانی کۆدی بلیتەکەت بکەیت کە نرخەکەی پێنج دۆلار و 30 سەنتە، ئەگەرنا رێگەت پێنادرێت
رۆژ بە رۆژ ویستی وڵاتانی هاوپەیمانییەکە بۆ بەهێزکردنی سنووری رۆژهەڵاتیان بەرامبەر مۆسکۆ زیاد دەکات.
18 وڵات راگەیێندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی جەنگی غەززە و ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی بارمتەکان دەکەن و چارەنووسی ئەو بارمتانە و دانیشتووانی کەرتی غەززە بە نیگەرانییەکی نێودەوڵەتی وەسف دەکەن.
سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت، چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسە ئەمریکییەکان کۆبووەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەوڵ بدەن بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا
پیاوێکی نایجیری، 58 کاژێر بەبێ وەستان و دۆڕان، شەترەنجی کرد و توانی ژمارەی پێوانەیی بۆ درێژترین ماوەی شەترەنجکردنی بێ وەستان تۆماربکات و ناوی چووە پەرتووکی گینسەوە.
لە فەرەنسا بەهۆی کەمیی ژمارەیان، گوشار لەسەر پزیشکانی ڤێتێرنەری دروستبووە و ناوچە دوورەدەستەکانی ئەو وڵاتە کێشەی کەمیی پزیشکی ڤێتێرنەرییان هەیە.
زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، پێویست بوو ئێستا عێراق سەربەخۆیی وزەی هەبوایە، بەڵام ناکۆکی لەسەر نەوت و وزە هەیە، بۆریی نەوتی تورکیا داخراوە و کێشەکانی تایبەت بە بودجە چارەسەرنەکراون.
بە گوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هیندستان، 970 ملیۆن دانیشتووی وڵاتەکە کە مافی دەنگدانیان هەیە، 130 ملیۆنیان یەکەم جاریانە دەنگ دەدەن.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ عێراق هاوڕان کە دەبێ رێگری لە پەرەسەندنە ناوچەییەکان بکرێت و بۆ ئەمەش داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە لە هەنگاوەکانیان دژی گرووپە چەکدارەکان بەردەوام بن.
کۆشکی سپی هۆشداریی داوەتە ئیسرائیل لەوەی بەشداریی هیچ هێرشێکی تۆڵەکردنەوە لە ئێران ناکات. لە کاتێکدا کابینەی جەنگیی ئیسرائیل لەسەر ئەو پرسە بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا 708 قاچاخچی کۆچبەرانیان دەستگیرکردووە و ئەو پەناخوازانەی ئەم ساڵ داوای مافی پەنابەریێتییان کردووە 19.2٪ی کەمترە بەراورد بە هەمان ماوەی پار.
بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دۆخی فەلەستین نامەیەکی ئاراستەی پاپا فرانسیس، پاپای کەنیسەی کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان کردووە، تێیدا نووسیویەتی "نابێت مرۆڤایەتی رێگە بە پێشێلکردنی زیاتری یاسا نێودەوڵەتییەکان بدات."
راوێژکارێکی باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، بەهۆی ئەگەری هێرشی وڵاتەکەیەوە بۆ سەر ئیسرائیل، هەفتەیەکە "زایۆنییەکان" شڵەژاون.
بۆنی خەڵووزی ئەو چێشتخانانەی لە کۆڵنی ئەڵمانیا کەباب دەبرژێنن، دانیشتووانی شارەکەی هەراسان کردووە، بەو هۆیەشەوە، شارەوانی بڕیاری قەدەخەکرنی خەڵووزی داوە.
ناسا چاوی لە لێکۆڵینەوەی مانگەکانی هەسارەی موشتەرییە. بۆ ئەمەش، لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەشتییەکی ئاسمانی نمایشکرد کە بڕیارە بینێرێتە خولگەی مانگی یۆرووپا.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی قسەی کرد و داوای دانبەخۆداگرتنی تارانی لێکرد.
پاسەوانی دەریایی یۆنان بڵاویکردەوە، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە سێ کۆچبەری منداڵ گیانیان لەدەستدا و 19 کۆچبەری دیکەش رزگارکران.
دانیێلا بەهرینس، وەزیری ناوخۆی هەرێمی زاکسۆنی خواروو رایگەیاند، زیادبوونی هەڵاوسان، جووڵەی دوای نەمانی رێوشوێنەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی کۆچبەران لە هۆکارە دیارەکانی زیادبوونی تاوانن.
نووسینگەی یواڤ گالاند، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، "دوای تەواوکردنی هەڵسەنگاندنەکان، گالانت جەختی کردەوە کە دامەزراوە بەرگرییەکانمان ئامادەکارییەکانیان بۆ وەڵامدانەوەی هەر سیناریۆیەک لەگەڵ ئێراندا تەواو کردووە".
سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا پلانێکی بۆ سزادانی ئەو کەسانەی ناچنە چاوپێکەوتنە پزیشکییەکانەوە بە بڕی پێنج دۆلار و پەنجا سەنت داناوە و دەیدەنە پەرلەمان؛ ''ئەمە دەتوانێت نزیکەی 15 بۆ 20 ملیۆن دەرفەتی راوێژی پزیشکی بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکە بڕەخسێنێت''.
پۆلیسی نەرویج رایگەیاند، بۆ پاراستنی موسڵمانان لە مەترسییەکانی سەریان، رێگە بە هەڵگرتنی چەک لەلایەن ئەو پۆلیسانەوە دەدات کە لە ئەرکدان.
بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نۆ هەزار جۆر باڵندە هەزار و 800 جۆریان بۆ دۆزینەوەی خۆراک و ژینگەی گونجاو کۆچ دەکەن.
حەوت مانگ دوای دەستپێکی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا، کیێڤ داوای بە ئەندامبوونی پێشکێشی ناتۆ کرد. ئۆکراینا دەیەوێت بە زووترین کات ببێتە ئەندام و سوود لە بڕگەی پێنجەمی هاوپەیمانییەکە ببینێت کە دەڵێت، هێرشکردنە سەر هەر ئەندامێکی هاوپەیمانێتییەکە هێرشکردنە بۆ سەر هەموو ئەندامەکانی.
لە بەلجیکا دوو مانگی دەستکرد ئامادە دەکرێن و دەنێردرێنە بۆشایی ئاسمان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووکاری دەرەوەی خۆر. پڕۆژەکە بە لاتینی ناوی پڕۆبە 3 یە کە بە واتای "با هەوڵ بدەین" دێت.
دوایین دەهۆڵی پارشێو لێیدا و هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا لە 31-3-2024 روویان لە سندووقەکانی دەنگدان کرد، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز، هەڵبژاردنێک کە تاوەکو ئێستا بەپێی میدیای فەرمیی تورکیا 99.99٪ـی دەنگەکانی جیاکراوەتەوە.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، هانی پارتی داوە بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان و بەغدا کار بۆ هەڵبژاردنێکی شەفاف و بێگەرد بکات.
توێژینەوەیەک دەڵێت، لەنێو 343 شاری وڵاتانی جیهان کە ریزبەندییان بۆ کراوە، شاری ئەبوزەبی لە ئیمارات بە سەلامەتترین شار دەستنیشانکراوە؛ بەغدا لە پلەی 266ەمین دایە.
کەشناسیی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە بیابانی گەورەی ئەفریقاوە گەیشتووەتە وڵاتەکەیان؛ شەپۆلەکە فەرەنسا و سویسراشی گرتووەتەوە
بەشێک لە مامۆستا و بەرپرسانی پەروەردەی پاریس پاڵپشتیی خۆیان بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی شارەکە دەردەبڕن، کە بەهۆی هەڕەشەی کوشتنەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە
لە لایەک هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لە لایەکی دیکە وەڵامی حەماس بۆ ئیسرائیل؛ 175 رۆژە ئەم جەنگە بەردەوامە. بە دووریی چەند کیلۆمەترێکیش لە بەرەی جەنگ، خەڵکی کەمپەکان بەدەست کەمیی خۆراکەوە دەناڵێنن
وەزارەتی بەرگریی رۆمانیا دەڵێت، لەنزیک سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکراینا، ژمارەیەک پارچەی درۆنیان دۆزیوەتەوە، کە پێدەچێت خاوەندارێتییان بۆ رووسیا بگەڕێتەوە
برسێتی بەڵایەکی کوشندەیە کە زیاتر لە 800 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بەدەستییەوە دەناڵێنن. وشکەساڵی وایکردووە، قەیرانەکە لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا کاریگەرتر بێت.
ساڵانە 100 ملیۆن گیانداری ئاوی بە پاشماوەی پلاستیک گیان لەدەستدەدەن
گوتەبێژی لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووسیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی هێرشەکەی مۆسکۆ کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە "ئۆکراینا پاڵپشتیی دارایی بۆ هێرشکارەکان دابینکردووە".
وەزیری دەرەوەی رووسیا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و "دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ رووسیا کرایەوە". وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت، "سەرنجیان خستە سەر بارودۆخی کوردستان و عێراق."
هێرشەکەی نێو هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆ بووە هۆی کوژرانی 133 کەس، ئەمەش بە خوێناویترین هێرش دادەنرێت لەنێو رووسیادا لەماوەی دوو دەیەی رابردوو.
سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، گوتەکانی سەرۆکی رووسیا لەبارەی هێرشەکەی سەر مۆسکۆ هەوڵێکە بۆ تۆمەتبارکردنی وڵاتەکەی بە کردنی هێرشەکە
پارێزگاری شارێکی کریمیا رایگەیاند، ئۆکراینا بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر شارەکەیان و توانیویانە 10 مووشەک بخەنە خوارەوە؛ پاشماوەی مووشەکەکانیش بوونەتە هۆی برینداربوونی دوو کەس
ئۆفیسی ئاماری سلۆڤاکیا رایگەیاند، 66%ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جیاکراونەتەوە و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان 40.39٪ و وەزیری پێشووی دەرەوە 36.9%ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە؛ پێناچێت کەسیان لە خولی یەکەمدا ببنە سەرۆکی وڵات.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە، وەزیری بەرگریی سەردانی ئەمریکا بکات و ئامانجی سەردانەکەشی جەنگی غەززە و بارمتەکان دەبێت.
جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا دەڵێت، 107 برینداری هێرشەکەی شەوی رابردووی مۆسکۆ لە نەخۆشخانەکان ماون کە 42 یان لە دۆخێکی خراپدان.
گەنجێکی خەڵکی هەڵەبجە هەوڵدەدات ئیمۆجیی ئاڵای کوردستان بۆ کیبۆرد زیاد بکات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای پاڵپشتیی هاونیشتمانییان دەکات.
پەناخوازێکی عێراقی، کە پلانی کوشتنی جۆرج بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکای دانابوو، بە 178 مانگ زیندانیکردن سزادرا.
دانیشتووانی ریۆدیجانیرۆ لە بەرازیل بەدەست بەرزیی پلەی گەرماوە ماندوو بوون. هەرکەسەو رێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دەگرێتەبەر؛ یەکێک بە خواردنەوەی ئاوی سارد، یەکێک بە چوونە بەر سێبەر و یەکێکیش بە ساردکردنەوەی میوەکان و خواردنیان
راوێژکاری ئەڵمانیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، ئامانجەکەی هەوڵدانە بۆئەوەی ئیسرائیل و حەماس جەنگ بوەستێنن، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتییش بێت
نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا داوا لە حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات بەشداریی گفتوگۆکانی جنێف تایبەت بە پێداچوونەی دەستوور بکاتەوە؛ هۆشداریشی دا کە گفتوگۆ سیاسییەکان "بە ئاڕاستەیەکی هەڵەدا دەڕۆن."
گۆنزالۆ هاووڵاتییەکی چیلی-یە و لەکاتی وەرزشی رۆژانەیدا پاشماوە پلاستیکییەکان کۆدەکاتەوە و دواتر بە سەگەکەی دەیانگوازێتەوە بۆ زبڵدانەکانی تایبەت بە پاشماوەی پلاستیک. ئەو دەڵێت، رۆژانە دیمەنی کۆکردنەوەی پاشماوەکان تۆمار دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان دەکاتەوە
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ویستیان بە ناردنی هاوکاری مرۆیی لە رێگەی دەریاوە بۆ غەززە، بڵێن، دۆخی مرۆیی خەڵکیان بەلاوە گرنگە؛ بەڵام هاووڵاتییانی کەمپی مواس دەڵێن، ئەوە چارەسەر نییە
رووسیا سەرقاڵی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە و ئۆکرایناش هێرشەکانی بۆسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە زیاد کردووە، بەتایبەتی لە سنووری هەرێمی بێلگۆرۆد لەسەر رووباری سیڤریسکی دۆنێتس
ئەمە جاری یەکەم نییە بەرپرسانی ئەڵمانیا داوای ئامادەکردنی کۆمەڵگەی وڵاتەکەیان بۆ جەنگ دەکەن. پێشتر و لە رۆژی 11ـی شوباتی ئەمساڵ دا، گارستن بغۆیە، سوپاسالاری ئەڵمانیا گوتی، بەهۆی زیادبوونی ئەگەری جەنگ و سەپاندنی بەسەر وڵاتەکەیدا، پێویستە لە پێنج ساڵی داهاتوودا سوپای ئەڵمانیا بە تەواوەتی ئامادەی جەنگ بێت.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پاڵپشتی قوربانییانی هەڵەبجە و خێزانەکانیان دەکەن و لەگەڵ "کورد و عێراقیەکان" پابەندی هەوڵەکانن بۆ چارەسەرکردنیان و لێپرسینەوە لە بکەران.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بنیامین نەتەنیاهوو پلانی سوپای بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رەفەح پەسند کرد. ئەمریکاش دەڵێت، ئاگاداری هیچ پلانێک نین
وڵاتانی گرووپی حەوت هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەکەن، ئەگەر ئەو وڵاتە مووشەکی بالیستی بۆ رووسیا بنێرێت بۆئەوەی دژی ئۆکراینا بەکاریانبێنێت
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە چێشتخانەکانی نزیک قودس (ئۆرشەلیم) سەربازێکیان درایە بەر چەقۆ و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا؛ هێرشکارەکەش کوژراوە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئۆکراینا بەرگری لە ئاشتیی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات و ئەگەر پاڵپشتییەکانیان بۆ ئەو وڵاتە رابگرن، ئەوا جەنگەکە دەگاتە سنوورەکانیان
کۆمیسیۆنی رووسیا تەنیا سێ بەربژێری هەڵبژاردووە کە رکابەرایەتیی پووتین بکەن، ئەوانیش: لیۆنید سلوتسکی، لە پارتی ئازادیی دیموکراتی، ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤ لە پارتی خەڵکی نوێ و نیکۆلای خاریتۆنۆڤن، لە پارتی کۆمیونیست ـن.
رۆبۆتەکان چیتر تەنیا قسە ناکەن، بەڵکو لە سویسراوە هەڕەشە دەکەن و دەڵێن، لە مرۆڤ باشتر جیهان بەڕێوەدەبەین. رۆبۆتێکی مرۆڤدۆستیش دەڵێت، "نابینە مەترسی بۆ سەر پیشەی کەس."
ژمارەیەک کۆچبەر لە مەغریبەوە خۆیان گەیاندووەتە کەناراوەکانی ئیسپانیا، پۆلیسی مەدرید دەڵێت، "بەشێکیان خەڵکی سووریان."
لقی یەمەنی قاعیدە دەڵێت، کەسی یەکەمی رێکخراوەکە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی گیانی لەدەستداوە، بەبێ ئەوەی زانیاری لەبارەی هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا بکات
ئەمریکا دەڵێت، بەندەرێک بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان لە غەززە دەکاتەوە. ئەو هاوکارییانە لە قوبرسەوە بە کەشتی دەگەیێندرێنە بەندەرەکەی کەرتی غەززە کە مەوداکەی نزیکەی 400 کیلۆمەترە.
ئەکشای دیۆراس، زانای بواری کەشوهەوا دەڵێ "زنجیرەیەک مانگی بەدوای یەکمان لە حوزەیرانەوە هەبووە کە گەرمترین بوون بەراورد بە هەمان ماوەی پێشتر. هەموو ئەو ماوەیە جیهان گەرمترین بووە لەو کاتەوەی پلەی گەرما تۆمار دەکرێت."
گرووپی بۆکۆحەرام بانگەشەی ئەوە دەکات، کە دەیەوێت حکومەتە سیکۆلارەکەی نایجیریا بڕوخێنێت و حکومەتێکی ئیسلامی دابمەزرێنێت، بەڵام چالاکڤانانی وڵاتەکە پێیانوایە ئەو هێرشانەی بۆ ئەوەیە حکومەت دانوستاندنیان لەگەڵدا بکات.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ سووریا دەڵێت، نیگەرانە لە هێرشکردنە سەر نووسینگەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا- ئەنەکەسە لە رۆژئاوای کوردستان و داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بەو جۆرە مامەڵەیە دەکات.
ئاژانسی کۆپەرنیکوس دەڵێت، مانگی رابردوو، گەرمترین شوبات بووە لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا.
گەنجێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ گەشتێکی زانستی دەبرێتە جەمسەری باکووری گۆی زەوی.
کۆشکی سپی دەڵێت، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیرانی سوێد و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سوێد بە فەرمی دەبێتە 32ـەمین ئەندامی هاوپەیمانێتییە سەربازییەکە.
داواکاری گشتیی شاری دانکیخی بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی تێوەگلان لە ژێرئاوکەوتنی ئەو کەشتییەی بووە هۆی خنکانی منداڵە کۆچبەرێک لە نۆکەندی ئینگلیز سێ کەس دەستگیرکران.
گوتەبێژی پەرلەمانی چین رایگەیاند، گرنگ نییە لایان کێ تشرینی دووەمی داهاتوو دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا و ئەوەی لایان گرنگە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ ئەو وڵاتە
جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوا لە حەماس دەکات رازیبێت بە "ئاگربەستی دەستبەجێ" لەگەڵ ئیسرائیل و داوا لە تەلئەڤیڤیش دەکات، کاری زیاتر لەپێناو گەیشتنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بە دانیشتووانی کەرتی غەززە بکات
لەو سەردانەیدا بۆ رۆژئاوای کوردستان مایکل ئێرێک لەگەڵ فەرماندەکانی هەسەدە کۆبووەوە و پرسی چەکدارانی داعشیان تاوتوێکرد؛ ئەمە جیا لە هەڵسەنگاندنی تواناکانیان بۆ شەڕی دژی داعش.
اوەڕ محەممەد، یەکێک لەو گەنجانەی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی گەنجانی جیهان سەردانی رووسیای کردووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "زیاتر لە 70 کەس لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی گەنجانی جیهان سەردانی رووسیایان کردووە و ژمارەیەک گەنجی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بۆ بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە."
پۆلیس و داواکاری گشتیی هەرێمی ساکسۆنی خوارووی ئەڵمانیا دەڵێن، لە دوو ناوچە چوار کەس کوژران و سەربازێکی سوپای ئەڵمانیاش بە تۆمەتی کوشتنیان دەستگیرکرا.
بەڕێوبەری گشتیی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی رایگەیاند، 50 ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاریکردنی ژنانی خاوەنکار لە وڵاتانی تازە گەشەسەندوو تەرخانکردووە بۆ ئەوەی بتوانن لە رێگەی تەکنەلۆژیاوە پەرە بە کارەکانیان بدەن.
بە گوێرەی میدیای ئەمریکا، نزیکەی 18٪ی خاکی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە کۆنتڕۆڵکراوە (نزیکەی 7٪ـی لە 2014ـەوە کۆنترۆڵکرابوو)، بە گوێرەی راپۆرتی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمیسیۆنی ئەوروپا و بانکی نێودەوڵەتی، جەنگەکە زیانی 486 ملیار دۆلاری لە ئۆکراینا داوە. بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، 6.4 ملیۆن ئۆکراینی کە ناچاربوون وڵاتەکەیان جێبهێڵن، هێشتا پەنابەرن و 3.7 ملیۆنیش لەنێوخۆی وڵاتەکە ئاوارەن.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەردوولا زانیاریی هەواڵگری لەبارەی گرووپە قاچاخچییەکان ئاڵوگۆڕدەکەن، کە کۆچبەران بە نایاسایی دەبەنە بەریتانیا. هەروەها تەکنەلۆژیا و ئامرازی جیاواز بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانیان زیاتر دەکەن؛ لەوانەش درۆنی چاودێریکردن.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتی خۆیدا، کوژرانی 10 هەزار و 582 هاووڵاتی سڤیل و برینداربوونی نزیکەی 20 هەزاری دیکەی ئۆکراینای پشتڕاستکردووەتەوە.
پۆلیسی نەمسا بڵاویکردەوە، لە دوو رووداوی جیادا پێنج ژن کوژران کە سێیان لە شوێنێکی لەشفرۆشی ڤییەننای پایتەخت بوو.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، سێ درۆنی حووسییەکانی یەمەنیان لە ئاسمانی دەریای سوور تێکشکاندووە.
سعودیە بە رێکخستنی پێشبڕکێی حوشتر بۆ خانمان، هەوڵی راکێشانی گەشتیاران دەدات. پێشبڕکێکە لە نزیک ریازی پایتەختی وڵاتەکە بەڕێوەچوو و خانمێکی فەرەنسی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێنا.
بەگوێرەی پۆلیسی ئەڵمانیا؛ ئەو قاچاخچییانەی بە دوایاندا دەگەڕێن، گوماندەکرێت بەشدارییان لە پەڕاندنەوەی کۆچبەران لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا کردبێت.
بەگوێرەی بەرپرسانی سیئۆل، ساڵانە هەر ماڵێک 3.23 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیکی هەیە و تەنیا 1.45 ملیۆن تۆنی بەکاردەهێندرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی نەمسا باس لە کۆبوونەوەکەی رۆژی هەینی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و متمانەپێکراوی ئەورووپا و نەمسایە."
لیژنەی پاراستنی رۆژنامەڤانان (CPJ) رایگەیاند، پار 99 رۆژنامەڤان کوژراون کە 72یان لە جەنگی ئیسرائیل و حەماسدا بووە.
سوپاسالاری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان و ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ، پێویستە سوپای وڵاتەکەی ئامادەی جەنگ بێت.
میدیا نێوخۆییەکانی فەلەستین کوژرانی کوڕێکی ئیسماعیل هەنییە لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە رادەگەیێنن.
بەرپرسانی تونس دەڵێن، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای نێوەڕاست ژێرئاوکەوتووە و لە ئەنجامدا 13 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 27 کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن.
رۆژی هەینی، 9-2-2024، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ناوچەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی سەربازیی مزە کە کەوتووەتە رۆژئاوای شاری دیمەشق.
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە لەبارەی دەنگۆی جێهێشتنی ناوچەکانیان لەلایەن سوپای ئەمریکاوە رایگەیاند، دڵنیاییان لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا وەرگرتووە کە سەربازانیان لە رۆژئاوای کوردستان لە ئەرکەکەیان بەردەوام دەبن.
پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا پڕۆژە بڕیارێکی لە دژی ئێران پەسند کرد کە تێیدا داوا لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا دەکات سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
بەرپرسی پۆلیسی هەرێمی خیبەر پاختونخوا دەڵێت، هێرشەکە بەیانیی ئەمڕۆ بووە و دوو کاژێر شەڕە تەقە لەنێوان پۆلیس و "تیرۆریستەکان" بەردەوام بووە.
پۆلیسی سلۆڤینیا بە رووداوی راگەیاند، پار 21 گومانلکراوی عێراقی لە وڵاتەکە هەبوون و بەراورد بە پێرار، ژمارەکە بۆ نزیکەی دوو هێندە زیاد بووە؛ "90٪ی ئەو تاوانانەی پار کراون لە شارەکان بوون."
پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، کەسێک لە شاری هامبۆرگ بە چەقۆ دوو کەسی کوشت، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبوو.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، دوو درۆنی حووسییەکانی یەمەنیان تێکشکاندوون کە ببوونە هۆی مەترسی بۆسەر کەشتییەکانی نێو دەریای سوور و هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، دوو تۆمەتباری هێرشەکەی ئیستەنبووڵیان دەستگیرکردووە و گوتی، یەکێکیان خەڵکی رووسیا و ئەوی دیکەش خەڵکی تاجیکستانە.
چەکدارانی حووسییەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن گردبوونەوە و ناڕەزایی دژی هێرشەکان بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان دەربڕی. بەریتانیاش دەڵێت، لە دوو مانگدا حووسییەکان 30 هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکانی دەریای سوور.
دوایین ئەو راپرسییانەی لە ئەمریکا تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە کراون، دەریدەخەن کە ترەمپ دەبێتە بەربژێری کۆمارییەکان و بایدنیش دەبێتە بەربژێری دیموکراتەکان؛ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییشدا ترەمپ دەرفەتی سەرکەوتنی زیاترە.
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان بە رووداوی راگەیاند، هیچ رێگرییەک بۆ هاووڵاتییانی عێراقی نییە بۆ ئەوەی ڤیزای ئەو وڵاتە وەربگرن، بەڵکو دەتوانن لە باڵیۆزخانەی ئازەربایجان داواکاری پێشکێش بکەن.
گوتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی گفتوگۆ دەکەن؛ لە چەند بابەتێکی جیاواز لەگەڵ حکومەتی عێراق هاوئاهەنگیان هەیە و یەکێک لەو بوارانەش ئاسایشە.
لە زامبیا زیاتر لە 10 هەزار کەس تووشی کۆلێرا بوون و تائێستا لانیکەم 400 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی وڵاتەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە داوای هاوکاریی هەمەلایەن دەکەن
لە زامبیا زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتیی تووشی کۆلێرابوون؛ بەهۆیەوە 400یان گیانیان لەدەستداوە و بەرپرسانیش داوای بە هاناوەهاتن و هاوکاری دەکەن.
بەرپرسێکی باڵای حەماس رایگەیاند، رەتکردنەوەی داوای حەماس بۆ کشانەوەی تەواوەتیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەرامبەر ئازادکردنی تەواوی بارمتەکان لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە، هیچ دەرفەتیک بۆ گەڕانەوەی ئەو بارمتانە بۆ ئیسرائیل ناهێڵێتەوە
دوو سەرچاوەی ئەمنی و سەرچاوەیەکی حکومی عێراق رایانگەیاند: بە زیاتر لە 20 مووشەک هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پۆلیسی تاوانی سلۆڤینیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، ساڵی رابردوو هەزار و 150 کۆچبەری عێراقی چوونەتە وڵاتەکەی و ژمارەکە ساڵی پێشتر هەزار و 579 بووە.
وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا پاڵپشتیی وڵاتەکانیان بۆ ئۆکراینا لە جەنگی دژی رووسیا دووپاتکردەوە و ئامادەن هاوکاربن تاوەکو ئەو کاتەی پێویست بێت
بەڕێوبەری کاروباری سندووقی نێودەوڵەتییی دراو رایگەیاند ژیریی دەستکرد، کاریگەریی لەسەر 60٪ـی ئەو کارانە دەبێت، کە لە ئابووری پێشکەوتوودا بەردەستن، بەڵام رێژەی کاریگەرییەکە بۆ وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان و وڵاتانی کەمداهات، کەمترە.
پاسەوانی دەریایی یۆنان رایگەیاند، 117 کۆچبەریان لە ئاوی وڵاتەکە رزگارکردووە کە لیبیاوە بەڕێکەوتبوون و ویستبوویان بگەنە وڵاتانی ئەوروپا.
ئێران دەڵێت، دوو کەس لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان کوژران کە نیازی خۆتەقاندنەوەیان هەبوو.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی تایوان رایگەیاند، دوای جیاکردنەوەی 98٪ی دەنگەکان، بەربژێری پارتی 'پێشکەوتنی دیموکراسی' بەسەر بەربژێری پارتی 'کۆومینتانگ' سەرکەوت.
وەزارەتی داد و پۆلیسی فیدراڵیی سویسرا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو هەزار و 515 پەناخوازی عێراقی داواکارییەکەیان لەژێر لێکۆڵینەوە دایە. بەپێی ئاماری وەزارەتەکەش، شەش هەزار و 866 هاووڵاتیی عێراق و هەرێمی کوردستان لەو وڵاتەدا دەژین.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لە دەریای سوور هێزەکانی ئەمریکا درۆنێکیان خستووەتەخوارەوە، کە نزیکی چەند کەشتییەکی بازرگانی ببووەوە
بەرپرسانی کۆریای باشوور رایانگەیاند، کۆریای باکوور تۆپبارانی سنوورە ئاوییەکانیان دەکات و داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دەڵێت، بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و رێگریکردن لە ئاڵۆزییەکان، داوای دروستکردنی سوپای یەکێتیی ئەوروپا دەکات و تاکە رێگەش بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی یەکێتییەکە لە دروستکردنی سوپاکەدا دەبینێتەوە.
بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن، رووسیا بە مووشەکی کۆریای باکوور مووشەکبارانی شاری خارکێڤی کردووە و ئەو مووشەکانەی بەکارهێندراون جیاواز بوون لە مووشەکە رووسییەکان
بەرپرسانی کۆریای باشوور دەڵێن، لە دوو رۆژدا کۆریای باکوور 260 گولـلە تۆپی بە دوورگەکانی سنووری نێوان هەردوو وڵاتەوە ناوە
کەمپی جەبالییە لە باکووری کەرتی غەززە، پێش دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل و حەماس ژمارەی دانیشتووانی 50 هەزار کەس بوو، بەڵام ئێستا تەواو وێران بووە.
میدیای فەرمیی ئیمارات بڵاویکردەوە، 84 کەس بە تۆمەتی "دامەزراندنی رێکخراوێکی دیکەی نهێنی و تیرۆریستی بۆ کاری تووندڕۆیی" دادگەیی دەکرێن.
گەورەترین مزگەوتی پاکستان ئەگەر منارەکانی نەبوونایە ئەستەم بوو بتزانیایە مزگەوتە. مزگەوتی فەیسەڵ لە شاری ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستانە و گومەزی نییە، بە دیزایین و رووبەرە گەورەکەی لە مزگەوتەکانی دیکە جیادەکرێتەوە.
یاری کۆتایی جامی سووپەری تورکیا لەنێوان یانەکانی فەنەرباهچە و گالاتاسەرای کە بڕیاربوو لە ریازی پایتەختی سعودیە بکرێت، دواخرا و تیمی هەردوو یانە گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان. هۆکاری دواخستنەکە بۆ رێگریی سعودیە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزکردنەوەی دروشم و وێنەی تایبەت بە دەوڵەتی تورکیا و مستەفا کەمال ئەتاتورک.
بە دابینکردنی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆگرامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە چالاکیی مین (UNMAS) لە عێراق، حکومەتی دانیمارک پاڵپشتی چالاکییەکانی ئەو پڕۆگرامە دەکات.
بەهۆی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی نیکڵ لە ئێندۆنیزیا، 13 کەس گیانیان لەدەستدا و 46 کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، با کەسوکاری ئەو دوو گەنجەی کە بێسەروشوێن بوون، سەردانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن.
لە شاری جەبالیای باکووری کەرتی غەززە بە حەفارە گۆڕ هەڵدەکەنرێت بۆ ناشتنی تەرمی ئەو کەسانەی، لەژێر داروپەردوو و سەر شەقامەکاندا دۆزراونەتەوە.
ئاژانسی پاراستنی سنووری یەکێتیی ئەوروپا - فرۆنتێکس، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ 22 ئۆپەراسیۆنیان لە سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە. دەشڵێت، تاوەکو مانگی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ، 354 هەزار و 713 کەس هەوڵیانداوە بگەنە یەکێتیی ئەوروپا.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە وڵاتەکەی دەستی لە هێرشی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور هەبێت و رایگەیاند: "حووسییەکان خۆیان بە ویستی خۆیان کاردەکەن."
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەلەستینییەکان رایگەیاند، ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی نێوەڕاستی غەززە لە خەڵکی ناوچەکە دەکات و دەیەوێت بچن بۆ ناوچەیەک کە ئێستا بەردەوام بۆردوومان دەکرێت.
ئاوارەیەکی غەززە لە رەفەح دەڵێت: "منداڵەکانمان تووشی کۆکە، ئەنفلوەنزا و خنکان دەبن. هیچ سووتەمەنییەک نییە و هەموو کەسێک ئۆتۆمبێلەکانی بە رۆنی چێشتلێنان کارپێدەکات و ئەمەش هیچ سەلامەت نییە."
لە قاهیرەی پایتەختی میسر وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و میسر کۆبوونەوە و جەختیان لە راگەیاندنی ئاگربەستێک لەنێوان حەماس و ئیسرائیل کردەوە و وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش بەردەوامی هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و راگرتنی جەنگی ئیسرائیل و غەززە روونکردەوە.
پۆلیسی چیک دەڵێت، کەسێک بە تەقەی هەڕەمەکی لانیکەم 15 کەسی لەنێو زانکۆی پراگی پایتەخت کوشت و 24 کەسی دیکەشی بریندار کرد.
سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، بۆ بەردەوامبوونی سوپای وڵاتەکەیان لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی سوپای رووسیا، سوپای ئۆکراینا داوای نزیکەی 450 بۆ 500 هەزار کەسی دیکە دەکات، بێنە ریزەکانی سوپای وڵاتەکە.
بە گوێرەی بەرپرسانی رووسیا، 16 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی وڵات بەربژێرکردووە کە بڕیارە لە ئاداری داهاتوودا بەڕێوەبچێت. سەرۆکی رووسیاش بەهێزترین بەربژێری هەڵبژاردنی داهاتووە.
لە زاگریبی پایتەختی کرواتیا لە کارگەیەکدا بە پاشماوەی بیرە بەرهەمەکانی قاییش دروست دەکرێن، خاوەنی بیرۆکەکە دوو گەنجی کرواتین، ئەو جۆیەی لە بەرهەمهێنانی بیرەدا فڕیدەدرێت ئەوان لە بەرهەمهێنانی قاییشدا بەکاریدەهێنن.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، گەنجێکی عێراقییان بە گومانی پلاندانان بۆ "هێرشێکی تیرۆریستی" بۆسەر بازاڕێکی ویلایەتی ساکسۆنی ئانهاڵت دیپۆرتی وڵاتەکەی کردووەتەوە.
لە جنێڤی پایتەختی سویسرا، نوێنەرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتان و رێکخراوەکان کۆبوونەوە بەمەبەستی قسەکردن لەبارەی کۆچ.
لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانی ئیسرائیل؛ هەروەها جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی، 18 هەزار و 787 کەس کوژراون و 50 هەزار و 897 کەسی دیکە بریندار بوون، ئەوە بە گوێرەی تەندروستیی غەززە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگی غەززەوە تاوەکو ئێستا 115 سەربازییان کوژراون و 600 سەربازیشیان بریندار بوون.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە دوو ناوچەی جیاوازی کانتۆنی ڤالیسی باشووری سویسرا دوو کەس کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
کۆڕبەندی دەوحە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، سیستمی تەندروستیی غەززە لە لێواری داڕماندایە.
سەرپەرشتیارانی پەرستگەی یوولی مازوو لە ناوچەی هوالینی هەرێمی تایوان بە شێوەیەکی تایبەت 119یەمین ساڵیادی کردنەوەی پەرستگەکەیان کردەوە، ئەویش لە رێگەی تەرخانکردنی کەسێک کە بەرگی گۆرێلایەکی پۆشیوە بۆئەوەی سەما بۆ سەردانیکاران بکات
زریانێکی بەهێز ویلایەتی تێنیسیی ئەمریکای گرتووەتەوە. زریانەکە زیانێکی زۆری بە ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان گەیاندووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 6 کەس و برینداربوونی 23 کەسی دیکە.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێمی ئەڵزاسی باکووری رۆژهەڵاتی فەرەنسان کە چوونەتە شارۆچکەی کێلی رۆژئاوای ئەڵمانیا. بۆ کڕینی پێداویستییەکانی رۆژانەیان سەردانی ئەو شارۆچەکەیە دەکەن.
زیاتر لە دوو مانگە جەنگی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و بەشێک لە دانیشتووانی شاری دێربەلح و ئاوارەکان چاوەڕێی کردنەوەی ناوەندی دابەشکردنی خۆراکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانن.
سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانی چڕی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کردووە، رۆژ دوای رۆژیش ژمارەی کوژراوان و برینداران و قەبارەی زیانەکان بەرز دەبنەوە
بەرپرسانی ئەمریکا بڕیاریاندا دەروازەی سنووریی ویلایەتی ئەریزۆنا لەگەڵ ویلایەتی سۆنۆرای مەکسیک دابخەن، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ رێگری لە چوونی زیاتری کۆچبەران.
سێ کۆشکی هاوشێوە لە شەقامێکی نزیک لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوبەی داندراون؛ لە رێگەی پرۆگرامی کۆمپیوتەرییەوە پێکهاتەی هەوای نێو هەریەک لەو کۆشکانە وەکو هەریەک لە شارەکانی نیودەلهی، پەکین و لەندەنیان لێکراوە
لە ئەمریکا پەرە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ لەوەڕاندن و کۆنترۆڵکردنی ئاژەڵان دەدرێت، بەشێوەیەک کە هەندێک شوان لەڕێگەی GPSـەوە ئاگاداری جووڵە و سنووری لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان دەبن
ژمارەیەک گەنجی مەکسیکی و فەرەنسی کە توشبووی شێرپەنجەن یان لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە درووشمی "لووتکە هیوایە"، لە پلەی سفری سیلیزییدا دەچنە سەر لووتکەی پیکۆ دی ئۆریزابادای مەکسیک.
لە یەکەم رۆژ و شەوی دوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بەگوتەی تەندروستی غەززە، سەتان کەس کوژران و بریندار بوون. هەروەها بەهۆی کەمیی خوێنی هەڵگیراوەوە، لە خان یونس هەڵمەتی خوێنبەخشین دەستیپێکرد.
پۆلیسی فەرەنسا چووەتە دارستانەکانی هەردوو شاری کالێ و دەنکێرک لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە تاوەکو کۆچبەرانی رێگەی بەریتانیا بە زۆر بۆ نێو شێڵتەرەکان بگوازنەوە؛ هۆکارەکەش وەک خۆیان دەڵێن، ساردیی کەشوهەوا و خراپیی دۆخی مرۆییانە.
مامۆستایان و قوتابییانی کەرتی غەززە بەهۆی رووخانی قوتابخانە و نەبوونی پۆلی وانەگوتنەوە لە دەرەوەی هۆڵەکانی خوێندن درێژە بە خوێندن دەدەن و بەشێک لە مامۆستایان وانەی خۆشەویستیی نیشتمان بە قوتابییەکانیان دەڵێنەوە.
گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لەبارەی خراپی دۆخی تەندروستیی کەرتی غەززەوە دەدات و رایگەیاند، ئەگەر سیستمی تەندروستیی کەرتی غەززە چاک نەکرێتەوە، ئەوا نەخۆشییەکان زۆر زیاتر لە بۆردوومانەکان دەبنە هۆی کوشتنی خەڵک.
کەشتییەکی نەوتی ئیسرائیلی لە نزیک بەندەری عەدەن دەستی بەسەردا گیرا و تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لەو کارە رانەگەیاندووە.
دانیشتووانی شاری عەبسان لە پارێزگای خان یوونس، ئاگربەستی نێوان چەکدارانی کەرتی غەززە و سوپای ئیسرائیل دەرفەتی پێداون بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان.
بڕیارە رۆژی هەینی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس بچێتە واری جێبەجێکردنەوە و لە یەکەم هەنگاویشدا 13 بارمتەی دەستی حەماس ئازاد بکرێن.
وەزیری ناوخۆیی نەیجیریا رایگەیاند، وەکو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی چاکسازییەکانیان هەزاران هاووڵاتییان ئازادکردووە کە بەهۆی نەدانی پێبژاردنەکانیانەوە دەستگیر کرابوون.
سەرۆکوەزیرانی قەتەر رایگەیاند، تەنیا چەند رێگرییەکی بچووک بۆ رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان ماون و راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیلیش ئامانجی لەپێشینەیانە.
لە شاری ئەبوزەبی لە ئیمارات فێستیڤاڵی شێخ زاید دەستیپێکرد. لە فێستیڤاڵەکەدا کەلوپەلی دەستی نمایش کراون، بە گۆرانی و میوزیکی کولتوور و سەمای ئیماراتی، سەرنجی گەشتیار و سەردانیکاران رادەکێشن. سەردانیکاران دەتوانن قاوەی عەرەبی، خورما و قەسپ تام بکەن
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆکی میسر گفتوگۆیان لەبارەی جەنگی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت کرد.
هەرچەندە کۆمپانیاکە دەرگە و پەنجەرە دروست دەکات بۆ ئەوەی ئیسرائیلییەکان بپارێزێت بەڵام چەند مووشەکێکی حەماس زیانی بە کارگەکە گەیاندووە.
لە هەرێمی کشمیری هیندستان بەهۆی خلیسکان و وەرگەڕانی پاسێکەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم 18ـی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس کۆنترۆڵی باکووری کەرتی غەززەی لەدەستداوە، کاردەکەن بۆ گێڕانەوەی بارمتەکان بۆ ماڵەکانیان و هەڵوەشاندنەوەی حەماس بەشێوەیەکی سیاسی و سەربازی.
وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە دەڵێت، لە دەستپێکی جەنگی حەماس و گرووپی جیهادی ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل 192 کارمەندی تەندروستیی کەرتی غەززە کوژراون، لانیکەم 16یان لەکاتی ئەرکدا بوون.
هەزاران هاووڵاتی لە فەرەنسا لە گۆڕەپانی کۆماریی شاری پاریس خۆپێشاندانیان کرد و ناڕەزاییان دەربڕی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە. خۆپێشاندەران داوای راگەیاندنی ئاگربەست لە جەنگی نێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و سوپای ئیسرائیل دەکەن
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی کەمپی پەنابەرانی مەغازییەوە 40 کەس کوژران، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
بەهۆی بەردەوامیی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس و بۆردوومانی چڕ بۆ سەر غەززە، کەرتی تەندروستیی شارەکە زیانی زۆری پێگەیشتووە و بەشێک لە نەخۆشخانەکان تەواوی خزمەتگوزارییەکانیان راگرتووە. تەندروستیی جیهانی دەڵێت، لە 36 نەخۆشخانەی کەرتەکەدا، 14یان لەکارکەوتوون.
گوتەبێژی هێزی بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئێستا غەززە دوو بەشە و ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبن لە کوشتنی فەرماندە و چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس.
ژمارەی مردووان بەهۆی بوومەلەرزەکەی نیپاڵەوە بۆ 119 کەس بەرز بووەوە و نزیکەی 100 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای 28 رۆژ لە دەستپێکردنی شەڕی گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل، 10 هەزار و 632 کەس کوژراون و زیاتر لە 38 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون. بەهۆی گرژییەکانی کەرتی رۆژئاواشەوە، 143 کەس کوژراون.
لە ناوەندی مارکۆس بۆ هەڵگرتنی خوێن لە شاری رەملەی نزیک تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، خوێن بۆ ئەو نەخۆشخانانەی ئیسرائیل دەنێردرێت کە پێویستیانە، خەڵکیش ئەوەندە زۆر خوێن دەبەخشن، لە هێند و نیوی پێویستیی ناوەندەکەیە.
خەڵکی باکووری کەرتی غەززە، کە ئاوارەی سنووری دێر بەلاحی باشووری کەرتەکە بوون، لە کۆگەی خۆراکی ئاژانسی ئونروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێداویستییەکانی رۆژانەیان پێدەدرێت
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستارلینک رایگەیاند، سیستمی سەتەلایتی ستارلینک پشتگیریی دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی کەرتی غەززە دەکات
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رێککەوتنێکی بۆ کارکردن لە کەناڵی (جی بی نیوز) واژۆ کرد و وەکو پرۆدیوسەر و پێشکێشکاری بەرنامە و شرۆڤەکار لەو کەناڵە کار دەکات
کەسوکاری دیل و بارمتەکانی دەستی حەماس لە بەردەم وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە تەلئەڤیڤ خۆپیشاندان بۆ ئازادکردنی کەس و کاریان دەکەن.
بەهۆی زیاننەگەیاندنی بە ژینگە و کەمیی خەرجییەوە، خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیادیکردووە، بەو هۆیەشەوە کۆمپانیای ڤینفاست لە هانۆی ڤێتنام بەردەوام دروستکردنی زیاتر دەکات
دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری بزووتنەوەی حەماس بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئیسرائیل، بەشێکی زۆری خەڵکی کۆمەڵگەکە گوێزرانەوە و لە شوێنەکانی دیکەی ئیسرائیل، دوور لە سنووری غەززە، نیشتەجێ کران
سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، تاوەرێکی چاودێری میسرییان لەسەر سنوورەکانی نێوان میسر و کەرتی غەززە 'بە هەڵە' تۆپباران کردووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی گەمارۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە و کەمیی کارەبا و سووتەمەنی، بەشێک لە نەخۆشخانەکان ماوەی بینینی نەخۆشەکانیان کەمکردووەتەوە.
ژمارەی کوژراوانی شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و سوپای ئیسرائیل گەیشتە سەروو شەش هەزار کەس. هاوکات، بەهۆی گرژییەکانی کەرتی رۆژئاواوە 90 کەس کوژراون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەهۆی "مەترسیی تیرۆر، رفاندن و هەڵکشانی گرژییەکانەوە" سەردانی عێراق نەکەن و هاوکات داوا لە "کارمەندە ناپێویستەکان"ی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا و کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر و کەسە نزیکەکانیان دەکات عێراق جێبهێڵن.
لە شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و سوپای ئیسرائیلدا نزیکەی چوار هەزار و 385 کەس لە کەرتی غەززە و زیاتر لە هەزار و 400 کەس لە ئیسرائیل کوژراون. هاوکات بەهۆی گرژییەکانی کەرتی رۆژئاواوە لانیکەم 84 کەس کوژراون.
بەهۆی دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ئاوارە بوون و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش هۆشداری لە خراپیی دۆخی غەززە دەدەن و دەشڵێن، خەڵکی غەززە پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی بەپەلەیە
وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، دەکەوێتە دەرەوەی بازنەی بەرگریکردن، داواش لە ئیسرائیل دەکات "واز لە سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی غەززە بهێنێت."
حیزبوڵڵای لوبنان کە بە هێزێکی چەکداری نزیک لە بزووتنەوەی حەماس دادەندرێت بڵاویکردەوە، لەسەر سنوورەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل چەند بنکەیەکی ئیسرائیلیان تۆپباران کردووە.
بەهۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە، 136 کەسی بیانی کوژراون و زۆرترینی کوژراوەکانیش خاوەن رەگەزنامەی ئەمریکین.
سوپای لوبنان دەڵێت، مووشەکبارانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان، بووەتە هۆی کوژرانی میدیاکارەکەی ئاژانسی رۆیتەرز.
لە حەوت رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسدا لە هەردوولا نزیکەی سێ هەزار و 200 کەس کوژراون و نزیکەی 11 هەزار کەسیش برینداربوون.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل بە خوێناویترین رۆژ لە مێژووی جووەکان دادەنێت و دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکان دڵنیایی دەدات کە ئیسرائیل ئەوەی پێویستیەتی بۆ بەرگری لەخۆکردن هەیەتی و مافی بەرگریکردن لە هاووڵاتییانی خۆیشی هەیە."
بەهۆی بۆردوومانەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، 74 کەسی بیانی کوژراون و لانیکەم 69ی دیکەش بێسەروشوێنن. هاوکات، ژمارەیەک هاووڵاتیی بیانی دیکەش بەدیل گیراون.
بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، لە کەرتی غەززە زیاتر لە 70 هەزار کەس ئاوارەبوون و بەشێک لە ناوەندەکانی هاوکاریی سەر بە ئاژانسی فریاگوزاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین داخراون.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.
بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی بەرەو مۆسکۆ بەڕێکەوت.
ئیسرائیل ناوەندێک بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی کە لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس بێسەروشووێنبوون، دەکاتەوە. کردنەوەی ئەو سەنتەرەش لەکاتێکدایە، بەهۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە نزیکەی 750 هاووڵاتیی ئیسرائیلی بێسەروشووێنن.
بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، بەڕازیل کە ئێستا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنەکە دەکات.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئۆپەراسیۆنەکەی حەماس بە "خاڵیکی گەش لە مێژووی خەباتی هاووڵاتییانی فەڵەستینی دژی زایۆنییەکان" وەسف دەکات . هاوکات، بەشێك لە سەرکردە و وڵاتانی دیکەی جیهانیش داوای وەستاندنی شەڕ دەکەن.
لافاوێک ویلایەتی سیکیم-ی هیندستانی گرتەوە و بەهۆیەوە 23 سەربازی سوپای ئەو وڵاتە بێسەروشوێن بوون.
هەنگەکان لە چوارچێوەی سیستمێکی جیاواز بە خۆیان کاردەکەن کە رەنگە هەر نەخۆشی و مادەیەکی دەرەوەی سیستمەکەیان ببێتە هۆی لەنێوچوونی شاژن و هەنگەکانی دیکە، بۆیە ژمارەیەک هەنگەوان لە گوندێکی ئیسرائیل، بە هەستەوەرێک کە بەستراوە بە ئەپڵیکەیشنێکەوە بۆ پاراستنی هەنگەکانیان بەکاردەهێنن.
بەرپرسانی کەرتی تەندروستیی ئەڵمانیا دەڵێن، ئەمساڵ زیاتر لە سێ هەزار کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان ئافرەت بوونە. دەشڵێن، پلانی پاراستنی هاووڵاتییان لە گەرما بووەتەهۆی پاراستنی ژیانی بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی بەتەمەن و ئەوانەی دۆخێکی تایبەتیان هەیە.
بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی لە مانگی ئەیلوولی ئەم ساڵدا لە سوێد 12 کەس کوژراون، بەشێک لە باڵەخانەکان بەهۆی شەڕی گرووپە تاوانکارییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، دەسەڵاتدارانی سوێد دەڵێن، پەنابەران هۆکاری سەرەکی ئەو زیانانەن.
لە دوو رووداوی تەقەکردنی جیادا لە شاری رۆتەردامی هۆڵەندا سێ کەس برینداربوون و تەقەکەرەکەش دەستگیرکرا.
تاوەکو ئێستا 28 هەزار و 120 کەس لە دانیشتووانی ناگۆرنۆ-قەرەباخ کە زۆرینەیان ئەرمەنین، گەیشتوونەتە ئەرمینیا.
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، نزیکین لە کشاندنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە نەیجەر و لە چەند مانگی داهاتووشدا سەربازەکانمان لەو وڵاتە دەکشێنینەوە، ئەوەش دوای کودەتاکەی ئەو وڵاتە و لادانی سەرۆکی هەڵبژێردراو.
کەشتیی ئاسمانیی ئۆسیریس رێکس کە بۆ هێنانەوەی نموونەیەک لە نەیزەکی بێنوو رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرابوو، ئێوارەی ئەمڕۆ نیشتەوە.