ئامەد؛ ناوچەی بسمیل بە گوێز نێوبانگ پەیدا دەکات

رووداو - ئامەد

ناوچەی بسمیل لە ئامەدی باکووری کوردستان بە بەرهەمهێنانی جۆ و پەمۆ نێوبانگی هەیە، جگە لەو بەرهەمانەش، ساڵانە لە بسمیل رێژەیەکی زۆری گوێز کۆدەکرێتەوە و خەریکە بسمیل نێوبانگ پەیدا دەکات.

گوێز لە چاو بەرهەمی دیکە سێ قات قازانجەکەی زیاترە. لە گوندی زەڕەی بمسیل جووتیارێک 70 دۆنم زەوی بە دارگوێز چاندووە، ئەو دڵخۆشە بە بەرهەمەکەی و دەڵێت، ساڵانە 200 هەزار لیرە قازانج دەکات.

لە بسمیل-ی ئامەد هەزار و 650 کیلۆمەتر زەوی هەیە، کە زۆرینەی بۆ جووتیاری بەکاردهێنرێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود