نێچيرڤان بارزانى: بۆ سه‌قامگيرى له عێراق ده‌بێت سيستمى فيدراڵى به دروستى جێبه‌جێ و جێ‌گير بكرێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق، رایگەیاند بۆ سه‌قامگيرى له عێراق، ده‌بێت سيستمى فيدراڵى به دروستى جێبه‌جێ و جێ‌گير بكرێت.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه، 9-10-2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كريستيانه هۆمان، باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد، كه له ژماره‌يه‌ك لە ديپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خۆشحاڵييان به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسيان له فراوانكردنى زياترى بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا باشتربوونى دۆخى ئه‌منيى عێراقييان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و، دووپاتيان كرده‌وه هێشتا داعش مهترسييهكى راستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات، بۆيه ده‌بێ له بهرهنگاربوونهوهىدا به‌رده‌وام بن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ پشتيوانيى سه‌ربازى و مرۆيى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى سياسيى عێراقيان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى له عێراق هاوڕا بوون. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى ''دووپاتى كرده‌وه؛ بۆ سه‌قامگيرى له عێراق، ده‌بێ سيستمى فيدراڵى به دروستى جێبه‌جێ و جێ‌گير بكرێت.''
فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵدان بۆ فرهچهشنكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.