نوخشە ناسیح: دەنگدانی تایبەت زۆر بەباشی و بەخێرایی بەڕێوەدەچێت
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند: ''دەنگدانی تایبەت زۆر بە باشی و بەخێرایی بەڕێوەدەچێت، هیچ گرفتێک رووی نەداوە."
نوخشە ناسیح بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "بەهۆی رێکارەکانی کۆمیسیۆن، تاوەکو ئێستا پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە خێرایی و بە باشی بەڕێوەدەچێت و هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە''.
نوخشە ناسیح باسی لەوەشکرد: ''وەکو ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن و داواکاریشن لە رۆژی 11ـی 11 کە دەنگدانی گشتییە، ئەو پرۆسەیە بە هەمان ئەو ئارامییە بەڕێوەبچێت''.
پارێزگاری هەڵەبجە پەیامێکی بۆ دەنگدەران هەبوو: "دەنگ بەو کەسانە بدەن کە مافەکانی هەڵەبجە دەستەبەر دەکەن".
نوخشە ناسیح بۆ دەنگدەران: دەنگ بەو کەسانە بدەن کە دەتوانن مافی هەڵەبجە دەستەبەر بکەن pic.twitter.com/gwddkx7P8C
— Rudaw (@Rudawkurdish) November 9, 2025
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ بازنەی سلێمانی دیاریکراوە، کە بە گشتی 108 هەزار و 344 دەنگدەری تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە کە بەشێکیان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەن.