بانگخوازێك لەسەر سووكایەتی بە ئێزدییەكان دەدرێتە دادگا
رووداو- هەولێر
"ئێزدی كورد نین، ئەوانە یان عەرەبن یان فارسن". ئەمە قسەی عەبدولواحید محەمەد كە بانگخوازێكی ئیسلامییە و لە خوتبەیەكدا سووكایەتی بە ئێزدییەكان دەكات. ئەو قسانەی كە لە پارچە ڤیدیۆیەكدا ماوەی چەند رۆژێكە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەستاودەست دەكات، مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، هەرچەندە پارچە ڤیدیۆیەكە كۆنە و بۆ نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
عەبدولواحید محەمەد لەو خوتبەیەدا بۆ كۆمەڵێك خەڵك، دەڵێت ناوی ئێزدی "لە یەزیدی كوڕی معاویەوە هاتووە، كەواتە عەرەبن و ئەمەوین، بۆچوونێكی دیكە هەیە كە پێیوایە لە یەزدی ئێرانەوە هاتووە، كەواتە فارس دەرچوون".
ئەو بانگخوازە ئیسلامییە كە پزیشکە پێشتریش بە حەرامكردنی كۆكا كۆلا هەرایەكی گەورەی نایەوە، لە مەسەلەی رەچەڵەك و ئەسڵی ئێزدییەكان دوورتر دەڕوات و گاڵتە بە بیروباوەڕەكەیان دەكات. رەخنە لەوەش دەگرێ كە ئاینێكی داخراوە و رێگە نادات كەس بچێتە ناوی، كەسیش لێی دەربچێ. كەیسی دوعا خەلیل بەنموونە دێنێتەوە كە ئەو بە "دادە دوعا" ناوی دەبات و دەڵێت لەبەرئەوەی ویستی لەو بیروباوەڕە دووربكەوێتەوە كوشتیان. وەك هاندانێكیش بۆ تۆڵەكردنەوە بە پرسیارەوە دەڵێت "دەی بزانم كێ لەسەری هەڵیدایە؟ ئادەی بزانم شێخان شوێنێكی دوورە؟ لالش زۆر دوورە كە هەمووی 10 كیلۆمەتر لە شێخانەوە دوورە؟".
ئەو بانگخوازە كە بەو قسانەی تووڕەیی خەڵكی ورووژاندووە و بڕیارە سكاڵایەكی لەسەر بجوڵێنرێ بۆ بەردەم داواكاری گشتی، لە سووكایەتی بە بیروباوەڕی پێكهاتەیەكی كوردستان تێدەپەڕێنێ و جگە لە پیرۆزییەكانیان، پەلاماری كەسایەتییان دەدات و وەك "مرۆڤی پیس و پۆخڵ" ناویان دەبات كە خۆیان ناشۆن، دەشڵێت "ئەگەر ئەوانە كوردی رەسەن بن حاشا لەو رەسەنایەتییە".
لەسەر ئەو قسانەشی، سێ بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بڕیاریانداوە عەبدولواحید بەرەوڕووی دادگا بكەنەوە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف لەوبارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند كە لەگەڵ هەریەك لە خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و خالید جەمال، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مەسیحییەكان لەو وەزارەتە، بەتۆمەتی سووكایەتی بە ئاین و بیروباوەڕی پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستان، بڕیاریانداوە داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستانی لێ ئاگادار بكەنەوە و سكاڵایەكی لەسەر تۆمار بكەن. گوتیشی كە "لەو قسانەی بێدەنگ نابین".
خەیری بۆزانی لای خۆیەوە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی كە ئەو قسانەی بانگخوازە ئیسلامییەكە "دژی پرەنسیپی پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە لە هەرێمی كوردستان" و بە مەترسیشی دەزانێ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان.
هەر لەوبارەوە كامیل حاجی عەلی، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە (رووداو)ی راگەیاند "قسەكانی عەبدولواحید محەمەد پێش دوو ساڵ بووە، ئەویش لەكاتی پێشكەشكردنی موحازەرەیەك بووە لە شەوی (لیلە القدر)، نازانین كێ ئەمەی زیندوو كردووەتەوە".
وەزیری ئەوقاف داوای كرد كە ئەو كەیسە زیندوو نەكرێتەوە و گوتیشی "لەگەڵ برایەكی عەبدولواحید قسەم كردووە، ئەوانیش داوایان كرد ئەو بابەتە نەورووژێنرێ". بە قسەی وەزیری ئەوقاف براكەی عەبدولواحید كفری هەڕەشەی كردووە كە ئەگەر ئەو كەیسە بورووژێنرێ ئەوانیش كەیسی دوعا زیندوو دەكەنەوە.
كامیل حاجی عەلی گوتی كە "عەبدولواحید كفری كارمەندی وەزارەتی ئەوقاف نییە، ناشبێ كەس بەخراپی باسی ئێزدی بكات، ئەوان كەمینەن و دەبێ بیانپارێزین". هەربۆیە داوای كرد "ئەو كێشەیە كۆتایی بێت و زیندوو نەكرێتەوە، چونكە شتەكە كۆتایی هاتووە".
وەزیری ئەوقاف سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەوەی كە عەبدولواحید بەو شێوەیە قسەی كردووە و گوتی "كاك عەبدولواحید كەسێكی رۆشنبیر و تێگەیشتووە، نازانم چۆن ئەو قسانەی كردووە".