بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: دوو کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە
رووداو دیجیتاڵ
لافاو چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری مادیش بە هاونیشتمانییان گەیشتووە.
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، هەردووکیان دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ بوون."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان گوتی، "یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکە تەمەنی 70 ساڵە و دیواری بەسەردا رووخاوە، قوربانییەکەی دیکەش کچێکی 22 ساڵە و بەهۆی لافاوەوە خنکاوە."
ناو و تەمەنی دوو خنكاوەكەی چەمچەماڵ
عومەر سەعید ئەمین
لەدایكبووی 1953
دانیشتووی ناحیەی شۆڕش
بۆكان بەشارەت شەریف
لەدایكبووی 2003
دانیشتووی ناحیەی شۆڕش