لە سلێمانی کرێکارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکە بریندار بوو
رووداو دیجیتاڵ
لەکاتی پاککردنەوەی ئامێرەکانیان، دوو کرێکار لە سلێمانی کەوتنە ژێر ئامێرێکەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بریندار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو کرێکارەکە کارمەندی کۆمپانیایەکی پاککەرەوەن؛ شۆفێر و فیتەر بوون، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، ساڵی رابردوو 53 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە و 25 کرێکاریش بریندار بوون، کە زۆرترین لە سلێمانی بووە و 24 کرێکار بوون.
بەگوێری سەندیکاکانی کرێکاران، ئاماری گیانلەدستدانی کرێکاران لە هەشت ساڵی رابردوودا بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
- ساڵی 2023: 53 کرێکار گیانیان لەدەستداە
- ساڵی 2022: 41 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2021: 37 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2020: 35 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2019: 38 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2018: 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2017: 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2016: 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە