وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە
رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو بەشێکی شارە جیاکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کارەبایان بڕا. وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئەمڕۆ دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، "هاووڵاتییانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە؛ تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی وزەی کارەبا، بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد."
لەبارەی هۆکاری بڕانی کارەباوە وەزارەتەکە رایگەیاندووە، "شەپۆلی رەشەبا و باران و بەفر هۆکاری زیانگەیاندن بوون بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا لەنێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە."
شەوی رابردوو نزیک کاژێر 08:00 کارەبای نیشتمانیی لە زۆرینەی هەرێمی کوردستان بڕا و ئەو کات وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، "باران و رەشەبای بەهێز زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیاند."