پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و پێشبینیی شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران دەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، لە سێشەممەوە شەپۆلێکی نوێی باران و بەفر هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت. لە درەنگی شەو تاوەکو بەرەبەیانی سبەی لە هەندێک ناوچەدا تەم دەبێت".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە، کەشناسی پێشبینی بارانبارین ناکات و ئاماژە بەوە دەکات، "ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێ؛ لە هەندێک کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو".
 
د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشوهەوا ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە رۆژی سێشەممەوە تاوەکو پێنجشەممە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
 
بەگوێرەی پێشبینی ئەو کەشناسە، لەو شەپۆلەدا لە ئێوارەی چوارشەممە بۆ بەرەبەیانی پێنجشەممە، ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە نیمچە شاخاوییەکان هەیە و ئێوارەی پێنجشەممە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزێت و بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی
کەرکووک:  14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 11  پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:  5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی