گەڕەکە کوردییەکانی سەڵماس بێ خزمەتگوزارین

رووداو - هەولێر

کورد و ئازەری پێکهاتەی سەرەکیی شاری سەڵماسن لە رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆربەی بەرپرس و فەرمانبەرانی ئەو شارە ئازەرین. ئەوەش کاریگەری لەسەر ناو شارە داناوە و زۆربەی گەڕەکە کوردییەکان بێ خزمەتگوزارین.

شوێنی یاریکردنی منداڵان لە گەڕەکە ئازەرینشینەکانی سەڵماس بێ کێشەیە و، منداڵان لە شوێنێکی گونجاو یاری دەکەن، بەڵام لە گەڕەکە کوردییەکان پارک و یاریگا نییە. منداڵان دەبێ هیوا وەرزشییەکانیان لە کۆڵانە قیرتاونەکراوەکان بێننەدی.

دانیشتووانی کوردی سەڵماس لەبەرامبەر کەمتەرخەمییەکان بێدەنگ نەبوون، سکاڵا و ناڕەزایەتییان بە گوێی بەرپرسە ورد و درشتەکان گەیاندووە، بەڵام دەڵێن گوێیان لێ ناگیرێت.