بوومەلەرزەیەک لە باکووری کوردستان روویدا
رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەش لە باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو - ئافاد رایگەیاند، کاژێر 07:21 خولەکی رۆژی شەممە 10ـی شوباتی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.9 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی گۆکسون سەر بە پارێزگای مەرەش روویدا.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7.1 کم تۆمارکراوە.
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی شوباتەوە 44 هەزار و 85 بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە کە 14یان 6 پلە و 77یان 5 پلە بوون.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانیی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون.
بوومەلەرزەکە کاریگەری گەورەی لەسەر بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەبوو، بەتایبەتی هەرێمی عەفرین.