لە خەلیفان پیاوێک بە سۆپای گاز گیانی لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ هاونیشتمانییەکی دانیشتووی خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ناوی (جەواد زوبێر) بەهۆی سۆپای گازەوە گیانی لەدەستدا. 
 
جەواد زوبێر کە پیشەی پێشمەرگەیە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، لە دوای گەڕانەوەی لە دەوام و لە کاتی خۆشۆردن لە حەمامی ماڵەکەی گیانی لەدەستدا.
 
کاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان، بە رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسە کە گەیێندرایە نەخۆشخانەکەمان گیانی لەدەستدابوو و ئێمەش تەرمەکەمان رەوانەی دادپزیشکی کرد لە سۆران." 
 
گوتیشی: "هۆکاری مردنەکەی نەمانی ئۆکسجین بووە بەهۆی داگیرساندنی سۆپای گاز لە حەمامی ماڵەکەیان لە کاتی خۆشۆردنی کەسەکە."