لە ناحیەی جەبارە تەرمی منداڵێکی 6 ساڵان دۆزرایەوە؛ 'سەربڕدراوە'
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 10-02-2026 لە گوندی تەنەقار لە ناحیەی جەبارەی سەر بە پارێزگای دیالە تەرمی منداڵێکی 6 ساڵان لەناو حەمامی ماڵی خۆیان "بە سەربڕدراوی" دۆزرایەوە، منداڵەکە کچە و بە رەچەڵەک عەرەبە.
رێبوار محەممەد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید خالید گەرمیانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە گوندی تەنەقار منداڵێک بە سەربڕدراوی هێندراوەتە نەخۆشخانەکەمان و دواتر کەسوکارەکەی بردوویانەتەوە."
پۆلیسی پارێزگای دیالە، باوکی منداڵەکەی بە تۆمەتی سەربڕینی منداڵەکەی دەستگیر کردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، باوکی منداڵەکە باری دەروونیی ناجێگیرە و لە ماڵەوە بە زنجیر بەستراوەتەوە، ئەمڕۆ زنجیرەکەی پچڕاندووە و "بە چەقۆ سەری منداڵەکەی بڕیوە."