وێڕای جەنگ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی مونزرییەی خانەقین بەردەوامە
وێڕای جەنگ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی مونزرییەی خانەقین بەردەوامە؛ 'داخستنی بازگەی باوە مەحموود و گۆڕینی رێڕۆی بارەکان لە دەروازەی پەروێزخان هۆکاری سەرەکین'.
وێڕای جەنگ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی مونزرییەی خانەقین بەردەوامە؛ 'داخستنی بازگەی باوە مەحموود و گۆڕینی رێڕۆی بارەکان لە دەروازەی پەروێزخان هۆکاری سەرەکین'.
لە کۆی 420 پۆلیسی ئەم فەوجەی پاسەوانی سنوور، 350ـیان کوردن و خەڵکی سنووری خانەقینن.
لە ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە خانەقین، نزیکەی 50 رۆژە دوو منداڵ کەوتوونەتە نێو رووباری سیروان و تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە. باوکی یەکێک لە منداڵەکان دەڵێت: "تەنیا پێنج خولەک غافڵ بووین، ئەوانیش بە پاسکیلەوە چوونە نێو ئاوەکەوە."
لە ناحیەی جەبارەی سەر بە پارێزگای دیالە، رووداوێکی دڵتەزێن دانیشتووانی ناوچەکەی هەژاند؛ باوکێک بە شێوەیەکی دڕندانە کچە شەش ساڵانەکەی خۆی سەربڕی و ڤیدیۆی تاوانەکەشی تۆمارکردووە. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە پێشتریش تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 10-02-2026 لە گوندی تەنەقار لە ناحیەی جەبارەی سەر بە پارێزگای دیالە تەرمی منداڵێکی 6 ساڵان لەناو حەمامی ماڵی خۆیان "بە سەربڕدراوی" دۆزرایەوە، منداڵەکە کچە و بە رەچەڵەک عەرەبە
گوتاری پێشنوێژی مزگەوتی دایک لە کەلار نیگەرانیی لێدەکەوێتەوە و مامۆستای مزگەوتەکە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی هێرشی کردووەتە سەر شەڕڤانان. ئەوقافی گەرمیان دەڵێت، بەدواداچوون دەکەن
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە لە قەزای کەلار، دوو خوشک بەهۆی لێچوونی گازەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون؛ لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.
لە گوندی کۆکۆیی سەر بە قەزای دەربەندیخان، کۆگایەکی کۆنی گولـلەهاوەن و مین دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی شەڕی نێوان عێراق و ئێران دەگەڕێتەوە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی مینیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ لادانیان.
دەزگای روانگە هەڵمەتێکی بەرفراوانی هاوکاریی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری گەرمیان و چەمچەماڵ دەستپێکرد و هەزار و 200 خێزان لێی سوودمەند دەبن.