سوپای توركیا لە هەموو گەڕەكێكی باكووری كوردستان بازگە دادەنێت
رووداو - ئامەد
سوپای تورکیا دەیەوێت دوای ئۆپەراسیۆنەکان لە باكووری كوردستان دژی پەكەكە لە هەموو کوچە و کۆڵانێک بازگە دابنێت.
حکومەتی تورکیا کار بۆ ئەوە دەکات دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری کوردستان لە هەر گەڕەکێک بازگەیەک دابنێت، پۆلیسێکیش لەسەر هەر کوچەو کۆڵانێک ئەرکی ئەمنیەتی پێبسپێردرێت.
بەشێک لە یاساناسان و پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان دژی ئەو بڕیارە وەستاونەتەوە و دەڵێن "گۆڕینی سیستەمی ئەمنیی لە ناوچەکەدا دژی مافی کوردە، بڕیارەکەش سەر ناگرێت".