سوپای پاسداران: درۆنێکمان لە ئیلام خستە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە پاریزگای ئیلام راگەیاند و دەڵێت: "درۆنی ئیسرائیلە و لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە خراوەتە خوارەوە."
رۆژی سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، پەیوەندیی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند: "درۆنێکی جۆری هێرمس لە ئیلام لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسداران خراوەتەوە خوارەوە".
سوپای پاسداران هەر ئەمڕۆ رایگەیاند: "سێ درۆنی دیکەی جۆری هیرۆن تی بی لە تاران و مەرکەزی خراونەتە خوارەوە و تێکشکێنراون.''
هێشتا نە ئەمریکا نە ئیسرائیل هیچیان لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.