سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیرکران
رووداو دیجیتاڵ
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە دە کیلۆ کریستاڵەوە لە سلێمانی دەستگیرکران.
عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) بە رووداوی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە دە کیلۆ کریستاڵەوە لەبەرامبەر تێرمیناڵی شارەزوور لە سلێمانی دەستگیرکران.
ئاماژەی بەئەوەشدا، بازرگانەکان بەهاوبەشی لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سلێمانی و هەولێر دەستگیران.
باسی لەئەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا "بازرگانەکان هەوڵی راکردنیانداوە، بۆیە تەقەیان بەسەرداکراوە، بەڵام هیچ کەسێک بریندارنەبووە."
سەلام عەبدولخالق ئاماژەی بەوەشدا، "بازرگانەکان ویستوویانە ماددەکان لەهەرێمی کوردستان بفرۆشن و بەدیاریکراوی بیبەنە پارێزگای دهۆک."