نرخی باخ و ڤێلا لە سلێمانی هاڕەی کردووە؛ باخی ملیۆن دۆلاری نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە
ئەو باخ و ڤێلایانەی ساڵانێک وەک نیشانەیەک بۆ دەوڵەمەندی و خۆشگوزەرانی کێبڕکێیان لەسەر دەکرا، ئێستا بوونەتە بارێکی گران بەسەر خاوەنەکانیانەوە. بەپێی بەدواداچوونەکان، بازاڕی کڕین و فرۆشتنی باخ لە دەوروبەری سلێمانی تووشی پاشەکشەیەکی گەورە بووە و نرخەکان بە رێژەی 30% بۆ 40% دابەزیون