وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی ئێران گەیشتنە هەولێر

رووداو-هەولێر

وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی ئێران بۆ بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

لەکاژێر 09:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ 10-6-2019 مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.