کەشناسی: لە هەندێک شوێن تاوەباران دەبێت و لە هەندێکیش خۆڵ دەبارێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی باشووری کوردستان تاوەباران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش خۆڵبارین دەبێت. کەشناسێک دەڵێ، خۆڵبارین لە دهۆک و هەولێر مامناوەند دەبێت و لە سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک لاواز دەبێت.
رۆژی شەممە 10ـی حوزەیرانی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن لە هەندێک کات و شوێنی جیا هەیە؛ هاوکات زیادبوونی خێرایی با لە هەندێک ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ."
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، خۆڵبارین تاوەکو نیوەشەو بەردەوام دەبێت؛ لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک مامناوەند دەبێت و لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک لاواز دەبێت.
ئەو کەشناسە گوتیشی، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەر تاوەباران و هەورەبرووسکە لە شوێن و کاتی جیادا هەیە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە، کەشناسی دەڵێ، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 37 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 36 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 37 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 36 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 43 پلەی سیلیزی