سەرۆک بارزانی: لەدەستدانی کەریم شنگالی کۆستێکی گەورەیە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی کەریم شنگالی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێشمەرگەی رێبازی بارزانی و كوردایەتی بوو." هەروەها لەدەستدانیشی بە "کۆستێکی گەورە" ناودەبات.
سەرۆک بارزانی دەڵێت، کەریم شنگالی "لە قۆناخە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە یەكێك لە كادیرە لێهاتوو و ماندوونەناسەكانی پارتی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بووە، لە دەستپێک و هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵاندا فەرماندەیەکی چالاک و سەرەکی بووە. هەروەها لە سەردەمی خەباتی شاخ و لەدوای راپەڕین و لە كاروباری سیاسی و ئیداری و دیپلۆماسیدا ئەركەكانی خۆی دڵسۆزانە و زۆر بەباشی بەجێ گەیاندووە."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەڵێت، "كەریم شنگالی پێشمەرگەی رێبازی بارزانی و كوردایەتی بوو. بۆ منیش وەکو هەڤاڵێکی نزیک و هاوڕێی ڕێگەی خەبات بوو، تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی رەوای گەلی كوردستان و بەدیهاتنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان تەرخان كرد، لەدەست دانی كۆستێكی گەورەیە."