نێچیرڤان بارزانی: جەژن بکەینە دەرفەتی پاراستنی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و تەبایی
رووداو-هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئومێدەوارە جەژنی قوربان و جەژن و بۆنەکانی دیکەی داهاتووش ببنە مایەی قووڵکردنەوە و پاراستنی پێکەوەژیان، لێبوردەیی، تەبایی و بەها مرۆییەکان و هاندەرێک بن بۆ پتەوکردنی زیاتری یەکڕیزی و پێکەوەکارکردن لە پێناو داهاتوویەکی باشتردا بۆ هەمووان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە داوا لە هاونیشتمانیانیش دەکات هاوکار بن لە پەیڕەوکردنی رێنماییەکانی هاتووچۆ، پاراستنی ژیان ، سەلامەتیی هاووڵاتییان ، گەشتیارانی میوان ، ژینگە و سرووشتی کوردستان و هیوای جەژنێکی خۆش و پشوویەکی ئارام بۆ هەمووان دەخوازێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پيرۆزى قوربانه‌وه، پيرۆزباييهكى گه‌رم له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له حاجييان و زياره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت.
گه‌لى كوردستان له هه‌موو پێكهاته ئاينى و نهتهوييهكان، هه‌ميشه جه‌ژن و يادهكانيان كردووه‌ته بۆنه‌يه‌ك بۆ دووپاتكردنهوهى پێكه‌وه‌ژيان، لێبورده‌يى، تهبايى و نيشاندانى تابلۆى جوانى ئه‌و كولتوور و به‌ها بهرزانهى كوردستان. هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتووش ببنه مايه‌ى قووڵكردنه‌وه و پاراستنى ئه‌و كولتووره و به‌ها مرۆييه‌كان و هانده‌رێك بۆ پته‌وكردنى زياترى يهكڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو داهاتوويهكى باشتردا بۆ هه‌مووان.
داواکارم ھەمووان ھاوکار بن لە پێڕەوکردنی ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ و پاراستنی ژیان و سەلامەتیی ھاووڵاتیيان و گەشتیارانی میوان و ژینگە و سروشتی کوردستان. ھیوای جەژنێکی خۆش و پشوویەکی ئارام بۆ ھەمووان دەخوازم.
دووبارە جەژنی قوربان لە ھەمووان پیرۆز بێت و ھەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
10/8/2019