بنەماڵەی خالید خولە سوور: كوڕێكمان لەلایەن هێزە ئەمنییەكان بێسەروشوێن كراوە
رووداو- هەولێر
بنەماڵەی خالید خولەسوور رایدەگەیەنن لە بەیانییەوە كوڕێكیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بێسەروشوێن كراوەو تاوەكو ئێستاش نازانن لە كوێیە.
شاهۆ شێخ خالید، سەرۆكی عەشیرەتی غەوارە بە (رووداو)ی راگەیاند، دانای برام لەكاژێر 9ی بەیانییەوە گیراوە، بەپێی زانیارییەكانمان براوەتە ئاسایش و دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
گوتیشی:" بەدواداچوونمان بۆ كردووەو بەڵێنیان پێداوین كە ئازادی بكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا ئازاد نەكراوە".
شاهۆ شێخ خالید ئاماژەی بەوەدا، براكەی لە كاژێر 9 بەئیشی زەوی و زار چووەتە ناوچەی چوارتا و لەوێ لەلایەن چەند كەسێكەوە رفێنراوە.
بۆ زانیاری زیاتر (رووداو) پەیوەندی كرد بە عەمید نەوزاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، بەڵام بێئاگایی خۆیان لەو رووداوە دەربڕی و گوتیان :" هیچ زانیارییەكمان لەوبارەیەوە نییە".