لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی تەنکییەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
تەنکییەکی نەوت لە گەڕەکی زانکۆ لە شاری سلێمانی تەقییەوە؛ بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە.
ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تەقینەوەی تەنکییەکە کاژێر 12:29ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بووە".
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی گوتی: "دوو کرێکار کاری ئیزوگامیان کردووە، تەنکییەکە تەنکی نەوت بووە، نازانین هۆکار پەرەمێزی کرێکارەکان بووە، یان شتی دیکە".