بەهۆی بەفرەوە دەروازەی کێلێ لە پشدەر داخرا


رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و پاکنەکردنەوەی رێگەکان لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان، جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی کێلێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگیرا.
 
ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و بارینی بەفرێکی زۆر لە دیوی ئێران، دەروازەی کێلێ داخراوە.
 
قایمقامی پشدەر روونیکردەوە کە تیمەکانی رێگەوبانی ئێران تاوەکو ئێستا رێگەکەیان لە دیوی خۆیانەوە پاکنەکردووەتەوە، "بەو هۆیەوە ئەمڕۆ هاتووچۆ لە دەروازەکە پەکی کەوتووە و هیچ ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی و گەشتیاری ئەنجام نادرێت."
 
دەروازەی کێلێ دەکەوێتە سنووری قەزای پشدەر و یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.