پردی دەروازەی قەڵادزێ و شەقامی دووسایدی دەروازەکە بۆ نێوبازاڕ، دووانن لەو پرۆژانەی قەزای پشدەر کە زیاتر لە 10 بۆ 12 ساڵە کاریان تێدا دەکرێت و تاوەکو ئێستا تەواو نەکراون. سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە 20%ـی داهاتی دەروازەی کێلێ بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان بکرێت، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن هێشتا یەک دیناریشیان بۆ خەرج نەکراوە.
دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.
بەهۆی کەمبوونەوەی گازی بازرگانی و بەرزبوونەوەی نرخەکەی، نانەواخانەکانی رانیە و زاخۆ ناچارن پەنا بۆ دار و تەنووری گڵین ببەنەوە بۆ ئەوەی لە کارکردن نەکەون.
گوندی هەرمۆتە لە نزیک کۆیە، بەهۆی هێرشی بەردەوامی درۆن و مووشەک بۆ سەر کەمپی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، باڵی ترسی بەسەردا کێشراوە. بەشێک لە دانیشتووانەکەی کە زۆرینەیان کریستیانن، ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 23-03-2026 لە پێچەکانی چیای کورتەک لە بناری چیای قەندیل لە سنووری شارۆچکەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بە سێ سەرنشینەوە وەرگەڕا و کەوتە نێو رووباری گارفێن
لە سنووری قەزای پشدەر، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان نیوەڕۆیان کۆتاییان دێت. بەهۆی نەبوونی پزیشک و کارمەندی پێویستەوە، دەرگەی بەشێکی زۆری مەڵبەندە تەندروستییەکان دوای کاژێر 12ـی نیوەڕۆ دادەخرێن و ژیانی دانیشتووان دەکەوێتە ژێر رەحمەتی رێگە سەختەکانەوە.
سەرچاوەی قولە دەکەوێتە نێوەڕاستی شار و لە هەر چوار وەرزی ساڵدا سیمبولی ئاوەدانی و فریادرەسی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی رانیەیە؛ ئاوەکە پار بەهۆی وشکەساڵییەوە مەترسی وشکبوونی لەسەر بوو، ئەم ساڵ بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە بووژاوەتەوە و نزیکەی سێ هەفتەیە سەرڕێژی کردووە.
لە گەڕەکی تیتۆکەی شاری رانیە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هیتەرێکی کارەبایی، دوو منداڵی دووانە بە ناوەکانی میر و مەیلی، کە تەمەنیان شەش ساڵان بوو، لە کاتی خەودا بە دووکەڵ خنکان و گیانیان لەدەستدا.