لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە هەڵەبجە دوو گەنج گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێو شاری هەڵەبجە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
 
ئاکام محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە لەنێوان پێنج ئۆتۆمبێلدا روویداوە لە بەرامبەر نەخۆشخانەی منداڵ بوون، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندارن".
 
رووداوەکە نزیک کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە. ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە هەردووکیان گەنجن؛ هەر شەش قوربانییەکەش هاونیشتمانیی سنوورەکەن.
 
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.