مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ساڵح موسلیم دەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی دەکات.
 
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)  شەوی چوارشەممە، 11-3-2026 بەهۆی نەخۆشیی گورچیلەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی مریەمانە لە شارۆچکەی عەینکاوەی هەولێر کۆچی دواییکرد.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە رایگەیاند، "بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتڤانی ناسراوی کورد ساڵح موسلیم، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردساتن دەشڵێت، "خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت".
 
ساڵح موسلیم لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە رۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانێ بەخاک بسپێردرێت.