11 کەس لە بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کویەشتی لوڕستان کوژاون
رووداو دیجیتاڵ
لە ماوەی 12 رۆژدا تەنیا لە شاری کویەشتی لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، 11 کەس کوژراون و 147 کەسی دیکەش برینداربوون.
لقی مانگی سووری ئێران لە کویەشت، ئەمڕۆ چوارشەممە 11-03-2026 ئاماری قوربانییانی بۆردوومانەکانی راگەیاند و دەڵێت:" لە هێرشی سەر شارەکە 11 کەس کوژراون و 147 کەسی دیکەش بریندار بوون ، برینداران بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان کراون."
لە کۆی گشتی بریندارەکان 87 کەسیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە هێشتا لە نەخۆشخانەکانن، ئەوانی دیکەش دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە کراون، وە ژمارەی کوژراوانی شارەکەش بۆ سەروو 11 کەس بەرزبووەتەوە.
شاری کوویەشت دەکەوێتە سنووری پارێزگای لوڕستان و لە سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چەندینجار بۆردوومان کراوە. 9ی ئەم مانگە، ناوەندی ئیتلاعاتی کوویەشت بۆردوومان کرا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە ژمارەیەک باڵەخانەی نیشتەجێبوون و بازرگانیش گەیشت.