44 رێنمایی بۆ تاقیكردنەوەكانی قۆناخی 12ی ئامادەیی دەكران

رووداو - هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی  هەرێمی كوردستان، 44 رێنمایی لەبارەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەردەكات و، بەپێی رێنماییەكانیش لەبەركردنی جل‌وبەرگی سەربازی و بردنە ژوورەوەی چەك‌و ئیكسسواری كوڕان و كچان بۆ ناو هۆڵی تاقیكردنەوەكان قەدەخەن.

شۆڕش غەفوری، لەبەشی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند " لە پێناو ئەوەی كەمترین گزی (قۆپی) بكرێت، كۆمەڵێك رێنمایی باشمان بۆ تاقیكردنەوەكانی قۆناخی 12-ی ئامادەیی دەركردوە".

ئەو هەروەها دەڵێ "لە رێنمایەكاندا زیاتر جەختمان لەسەر تووند‌وتۆڵكردنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەکان كردووەتەوە". 

هەربەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە: لە هۆڵەكانی تاقیکردنەوە جگە لە دانانی كامێرای چاودێری، ئامێری بڕینی هێڵی ئینتەرنێتیش دادەنرێت ‌و، تەنانەت لەدەستکردنی کاتژمێریش قەدەخە دەکرێت.