لە سیدەکان هەورەبرووسکە لە بارەگایەکی پێشمەرگەی دا؛ سێ پێشمەرگە بریندارن
رووداو دیجیتاڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسان، لە سنووری سیدەکان هەورەبرووسکە لە بارەگایەکی پێشمەرگەی دا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
بەرەڤان سەباح، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە رووداوی راگەیاند، سێ پێشمەرگە بەهۆی هەورەبرووسکەکەوە بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیێندراونەتە بەشی فریاکەوتن.
ئەو سێ پێشمەرگەی بریندار بوون ناویان خالیس سلێمان، جەواد رەحیم و نەوزاد سەیفەدینە؛ هەرسێکیان دانیشتووی شاری سۆرانن و دەوامیان لەو بارەگایەی پێشمەرگەیە لە چیای حەسەن بەگ.
بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران گوتیشی، دۆخی تەندروستیی پێشمەرگەکان جێگیرە و تەنها یەکێکیان برین لە قاچی هەیە، "تاوەکو چەند کاژێرێک لە نەخۆشخانە دەهێڵدرێنەوە و دواتر رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە."