لە گوندێکی سنووری ئاکرێ تەقە کرا و ژنێک بریندار بوو
رووداو دیجیتاڵ
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی ساڵەیی سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک کێشە لەنێوان دوو ماڵبات روویدا و تەقە کرا.
بەهۆی شەڕە تەقەکەوە ژنێک بریندار بوو. نێچیرڤان فەخرەدین، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو ژنە گولـلەیەک بەر پێی کەوتووە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، ئێستا تەندروستیی جێگیرە."
ئەحمەد سلێمان، بەڕێوبەری ناحیەی گردەسێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کێشەکە لەنێوان دوو ماڵبات دا بووە، ھێزە ئەمنییەکان زوو گەیشتنە گوندەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد."
بە ڤیدیۆ.. لە گوندی ساڵەیی سنووری ئاکرێ شەڕە تەقە لەنێوان دوو ماڵباتدا روویدا و بەهۆیەوە ژنێک بریندار بوو pic.twitter.com/OCdmcv7cdo
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 11, 2025