پارتی و یەکێتی بەربژێری پارێزگاری کەرکووک ئاشکرا دەکەن

رووداو-سلێمانی

بڕیارە کاژێر 11:30ی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بەربژێری خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئاشکرا بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان رێککەوتوون " تەیب جەبار" ببێتە بەربژێری هاوبەشی هەردوولایەن بۆ پارێزگاری کەرکووک.

لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا هەروەها باسی کات و میکانیزمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ.