شاندی دەم پارتی بۆ نێچیرڤان بارزانی: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی چاومان لە بەردەوامیی پشتگیریتانە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی دەم پارتی و ژمارەیەک سیاسەتمەداری کورد کۆبووەوە. شاندەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە چاویان لە بەردەوامیی پشتگیری و هاوکارییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە پرۆسەی ئاشتیدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11-07-2025 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له شاندی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌م پارتی و ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمدارانی کورد کرد، که ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی چه‌کدانانی گرووپێکی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - په‌که‌که‌دا، کردبوو.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا "شانده‌که سوپاس و پێزانینیان بۆ رۆڵ و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دووپاتیان کرده‌وه که بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو و سه‌رخستنی پرۆسه‌که، چاویان له به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوکاریی به‌ڕێزیانه."
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی لە گرنگیی چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی کردووەتەوە، ستايشى هه‌نگاوى ئه‌مڕۆى چه‌كدانانى گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه‌ى كردووە، "هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆمارى توركياى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه."