گەریلاکانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە چەکەکانیان دادەنێن

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی کەنەکە بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریلای پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
 
د. حەکیم عەبدولکەریم، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بەشدار لە رێوڕەسمەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێمە لە شوێنی رێوڕەسمەکەین و ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەدەچێت لە سنووری ناحیەی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی".
  
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، گرووپێکی گەریلاکانی پەکەکە وەکو "نیازپاکی" بۆ پرۆسەی ئاشتی، چەکەکانیان دابنێن و لەنێوی ببەن.
 
ئەشکەوتی جاسەنە بە دووریی 50 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی لە ناوچەی سورداش لەسەر رێگەی سلێمانی - دووکان. جاسەنە لە پشتی گوندی کانی خان، لە بناری چیایەکی گەورە هەڵکەوتووە.
 
ئەشکەوتەکە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە شۆڕشی کورددا، پەناگەی شێخ مەحموودی حەفید بووە. هەروەها لە شۆڕشی نوێیدا بۆ پێشمەرگە گرینگ بوو؛ لە دژی رژێمی بەعس پەناگەیەکی گرینگی هێزەکانی پێشمەرگە بووە لە ناوچەی سورداش و دووکان و زنجیرە چیای پیرەمەگروون.
 
نوێدەکریتەوە...