برایەکی ئۆجه‌لان به‌ره‌و ئیمرالی به‌ڕێكه‌وت
رووداو - هەولێر
محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان، برای عەبدوڵڵا ئۆجلانی رێبەری 17 ساڵ زیندانیکراوی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، سەردانی براكەی دەکات لە دورگەی ئیمرالی.
به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 11-09-2016 محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان، براگه‌وره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و پارێزگاره‌كه‌ی سه‌ردانی دادگای شارۆچكه‌ی گهملیكیان كرد له شاری بورسا بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی تاوەکو سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمرالی بکەن و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەوێت. وەزارەتی دادی توركیا مۆڵەتی داوە بەبۆنەی جەژن خانەوادەكەی چاویان بە ئۆجەلان بكەوێت.
محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی دوو ساڵه دیدارمان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سازنەکردووە و، پارێزه‌رانیشی زیاتر له 5 ساڵه سه‌ردانی ئیمراڵییان نه‌كردووه و، رێگه‌یان پێنه‌دراوه دیداری له‌گه‌ڵ ساز بکەن.
براگەورەی ئۆجه‌لان زیاتر گوتی "ئێمه تاكه داواكاریمان له حكومه‌تی توركیا ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی یاساكان رێگه‌مان پێبدرێت چاومان بە عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بکەوێت. هه‌روه‌ها رێگه خۆشبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌رانیشی سه‌ردانی بكه‌ن، ئەگەرنا هیچ پێویستمان به ده‌وڵه‌ت نییه".
محەممەد ئۆجه‌لان روونیكرده‌وه، تائێستا دڵنیانین و نازانن رێگه‌یان پێده‌درێت سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمرالی بكه‌ن، ناشزانێت به ته‌نیا سه‌ردانی ده‌كات یاخود داوای ئه‌ندامانی دیكه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
دوایین دیداری شاندی ئیمرالی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له رۆژی 05-04-2015 بووه، دواتر له رۆژی 28 بۆ 29-04-2015 شاندی كۆمیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و مامه‌ڵه‌ی خراپ دژ به زیندانیكراوانی سه‌ر به‌یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ردانی ئۆجەلانیان كرد، دوای ئەوەش بڕیاری گۆشه‌گیركردن و قه‌ده‌خه‌كردنی دیدار و سه‌ردانیكردن بۆ دوورگه‌ی ئیمرالی راگه‌یێندرا.
رۆژی 15-02-1999 عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی میت له نایرۆبی پایته‌ختی كینیا ده‌ستگیركرا. 28-04-1999 به‌پێی مادده‌ی 125ـی یاسای سزاكانی توركیا به‌تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی سزای له سێداره‌دانی بۆ دەرچوو. 29-06-1999 سزاكه‌ی بووە زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی و بەسەریدا سەپێندرا، ماوه‌ی 17 ساڵه له زیندانی سزا قورسه‌كانی دوورگه‌ی ئیمرالی له شاری بوڕسا به‌ندكراوه.
ماوەی 17 مانگە هیچ کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەی و پارێزەرانی و شاندی ئیمرالی هەدەپە ئۆجەلانیان نەبینیوە، هەروەها لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی چواردەی تەمووزی 2016 لە تورکیا هیچ هەواڵێکی نەبووە.
رێگەدان بە سەردانیکردنی ئۆجەلان دوای چەند رۆژێک دێت لە مانگرتنی 50 ئەندام و لایەنگری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە خواردن، ئەوان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئامەدی باکووری کوردستان رایانگەیاند "بەردەوام دەبین لە مانگرتن تاوەکو حکومەتی ت