دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی رەوانەی دادگەی تێهەڵچوونەوە دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە دادگەی سلێمانی دانیشتنێک لەبارەی سکاڵایەکی لاهوور شێخ جەنگی لەسەر بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەچوو، تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، پارێزهرى لاهوور شێخ جهنگى داواى 150 ملیۆن دینارى كردووه له بهرامبهر خهرجیی رۆژانهى و داواش دهكات 102 ملیۆن دینارى دیکە بۆ دامهزراوه كهسییهكانى خهرج بكرێت. ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیش کە کەسێکی نزیکی لاهوور شێخ جەنگییە ئەو قسانە رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11-09-2022 دادگەی سلێمانی لەبارەی سکاڵایەکی لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی لەسەر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەی نەبووە و گواستراوەتەوە بۆ دادگەی هەولێر.
تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئێستا دۆسیهكه ههر له دادگەى سلێمانییه و تهنیا بۆ وردبینى رهوانهى دادگەی تێههڵچوونهوه كراوه، دواى ئهوهى كه بڕیارى كۆتایی درا دهردهكهوێت دۆسیهكه دهگوازرێتهوه بۆ شارێكى دیکە یان نا.
لە روونکردنەوەکەی تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە، "لهناو دۆسییهكهدا لایهنى داواكار كه پارێزهرى لاهوور جهنگى بورهانه، داواى 150 ملیۆن دینارى كردووه له بهرامبهر خهرجى رۆژانهى و داواش دهكات 102 ملیۆن دینارى دیکەی بۆ خهرج بكرێت بۆ دامهزراوه كهسییهكانى كه له بهرژهوهندى كهسیی ئهو كاردهكهن". بەڵام شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی کە کەسێکی نزیکی لاهوور شێخ جەنگییە و لە دوای گۆڕانکارییەکانی هەشتی تەممووزی 2021ی یەکێتی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە بە رووداوی راگەیاند، ئەو دەنگۆیەی گوایە لاهوور شێخ جەنگی داوای قەرەبووی ماددی کردبێت، "یارییەکی هەواڵگرییە و دوورە لە راستی."
شادمان مەلا حەسەن گوتی: "ئێمە کە چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی و بەرپرسی نێو یەکێتین، لە مانگی 11ی2021ەوە مووچەمان بڕدراوە و تائێستا بە یەک وشەش باسمان نەکردووە".
هاوکات پارێزەرێکی لاهوور شێخ جەنگی ئەمڕۆ یەکشەممە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە سکاڵاکەیان داوای خەرجیی نووسینگەی تایبەت و پاسەوان نەکراوە، بەڵکو لاهوور شێخ جەنگی لە سکاڵاکەیدا "داوای کردووە پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆیی پەسندکراوی کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کێشەی هاوسەرۆکان بە یاسایی چارەسەر بکرێت".
رۆژی 8ـی تەممووزی 2021، ئاڵۆزییەکانی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زەقبوونەوە دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی ئەوکاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری گۆڕی، ئەوەش نیگەرانیی لاهوور شێخ جەنگی لێکەوتەوە و دواتر پەیوەندییەکانیان گرژتربوو، تاوەکو گەیشتە ئەوەی رۆژی 15ـی تەممووز مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەسەڵاتەکانی لە لاهوور شێخ جەنگی وەکو هاوسەرۆک وەرگرتەوە.
دواتر لاهوور شێخ جەنگی، بە تۆمەتی پێشێلکردنی پەیڕەوی یەکێتی و بڕیاری نایاسایی، لە بەغدا و سلێمانی، سکاڵای یاسایی لەسەر بافڵ تاڵەبانی تۆمارکرد.
رۆژی 28-08-2022 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی هەمواری پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە کرا و پەیڕەوێکی نوێ پەسندکرا کە تێیدا سیستمی هاوسەرۆکایەتیی هەڵوەشێنرایەوە.
دواتر بافڵ تاڵەبانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی یەكێتی بەربژێر کرد و بە دەنگی 89 ئەندامی ئەنجوومەنەکە وەکو سەرۆکی حیزب هەڵبژێردرا.