عەرەبە هاوردەکانی پەلکانە لەنێو خۆیاندا بووە شەڕیان و دوو کەس کوژران

 
رووداو دیجیتاڵ 

عەرەبەکانی پەلکانە لەنێو خۆیاندا بووەتە شەڕیان و دوو کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بوون. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی ئەیلوول، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دووبز بە رووداوی راگەیاند: کاژێر 05:40ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە چەند کەسێکی بەدووی شەمەر لەنێو خۆیاندا دەبێت بە شەڕیان و چەک بەکاردەهێنن، دووانیان دەکوژرێت و یەكێکی دیکەشیان بریندار دەبن."
 
پۆلیس دەڵێت: "ئەمانە عەرەبە هاوردەکانی گوندی پەلکانەی سنووری سەرگەڕانن، هێشتا نازانرێت هۆکاری شەڕەکەیان چییە، بەڵام دۆخی بریندارەکە سەختە." بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداویش، شەڕەکە بۆ دووژمندارییەکی کۆن دەگەڕێتەوە. 

 

 

A post shared by Rudaw (@rudaw)

بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانە بێت کە بۆ رووداو نێردراون، تەرمی کوژراو و بریندارەکان لەسەر شەقامەکانی دووبز کەوتوون و پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.