ئەنجامی بەرایی.. پارتی لە دهۆک دوو کورسی لەدەستدا و یەکگرتوو کورسییەکی زیادکرد
رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی لە سنووری پارێزگای دهۆک بڵاوکردەوە. بەپێی ئەنجامەکە پارتی کە لە هەڵبژاردنی رابردوو 10 کورسی هێنابوو، ئەمجارە هەشت کورسی بەدەستهێنا، یەکگرتووش کە یەک کورسی هەبوو، لەو هەڵبژاردنەدا بووە خاوەنی دوو کورسی.
ئەوەی کە پەیوەندی بە بازنەی یەکی دهۆکەوە هەیە، کە شاری دهۆک و سنووری ئامێدی دەگرێتەوە و 4 کورسی هەیە، ئەو بەربژێرانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەمانەن:
- جەمال کۆچەر، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامیى کوردستان 45 هەزار و 79 دەنگ
- خالید سەلیم، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان 22 هەزار و 223 دەنگ
- خەلیل غازى، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان 20 هەزار و 592 دەنگ
- فەهمى سەلمان، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان 17 هەزار و 969 دەنگ
- ئەڤین سەلیم، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان 15 هەزار و 506 دەنگ
هەرچەندە فەهمی سەلمان لە ئەڤین سەلیم دەنگی زیاتری بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەو بازنەیەدا کورسییەک بۆ کۆتای ژنان دەبێت، ئەڤین دەبێتە پەرلەمانتار.
بازنەی دووی دهۆک سنووری زاخۆ و سێمێل دەگرێتەوە و 3 کورسی بۆ تەرخانکراوە. ئەو بەربژێرانەی کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەمانەن:
سەگڤان یوسف، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان 19 هەزار و 430 دەنگ
عومەر کۆچەر، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامیى کوردستان 17 هەزار 171 دەنگ
عەبدولواحید ئەحمەد سلێڤانەیى، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان 16 هەزار و 766 دەنگ
زۆزان عەلی کۆچەر، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان 16 هەزار و 590 دەنگ
لەم بازنەیەدا سێ کەس سەردەکەون و دەبێت یەکێکیان ژن بێت؛ هەربۆیە زۆزان دەبێتە پەرلەمانتار و عەبدولواحید دەرناچێت.
ئەوەی کە پەیوەندی بە بازنەی 3ی دهۆکەوە هەیە سنووری شێخان، ئاکرێ و بەردەڕەش دەگرێتەوە و 4 کورسی هەیە. ئەو بەربژێرانەش کە زۆرترین دەنگیان هێناوە ئەمانەن:
مەوفەق شەهاب سورچى، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان، 22 هەزار و 147 دەنگ
چیایى تەیموور، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان، 18 هەزار و 436 دەنگ
ئیمان عەبدولڕەزاق، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان (یەکێتی) 14 هەزار و 164 دەنگ
ڤیان سەبرى، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان 13 هەزار و 867 دەنگ a