بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیی فڕۆکە، کۆمپانیاکان ناچار بە زیادکردنی نرخی بلیت دەکات
نرخی ناجێگیری سووتەمەنی بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، گوشار لەسەر هێڵە ئاسمانییەکانی سەرانسەری جیهان دروست دەکات، بەتایبەتی لە ئەورووپا کە پێدەچێ تاوەکو نێوەڕاستی مانگی ئایار، سووتەمەنیی فڕۆکە کەم ببێتەوە. هێڵە ئاسمانییە ئەورووپییەکانی وەک لوفتهانزا و کەی ئێڵ ئێمی ئەڵمانی دەڵێن، گەشتە ئاسمانییەکانیان کەم دەکەنەوە و رەنگە هێڵەکانی دیکەش هەمان رێچکە بگرنەبەر