چاندنی کوولەکە بووەتە سەرچاوەی سەرەکی بژێوی بۆ گوندێکی ورمێ

رووداو دیجیتاڵ

زۆرینەی دانیشتووانی گوندی قانزالییە لە شاری ساینقەڵای پارێزگای ورمێ جووتیارن.  خاکی بەپیت و کەشوهەوای گونجاو، گوندەکەی کردووەتە شوێنێکی لەبار بۆ چاندنی کوولەکە. 
 
کوولەکەی زەرد لە وەرزی پاییزدا کۆدەکرێتەوە کە بەشێکی بۆ وەرزی زستان هەڵدەگیرێ و بە چەندین جۆر بۆ سەر خوانەکان ئامادەدەکرێ.
 
جووتیاران دەڵێن، بەرهەمەکە خواستی زۆری لە سەرە. کوولەکەی قانزالی جگە لەوەی لە شارەکانی پارێزگاکە دەفرۆشرێ، بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەنێردرێ.
 
ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رووی بەرهەمهێنانی کوولەکەوە لە پلەی 27ـەمی جیهان دێن و ساڵانە نزیکەی 180 هەزار تۆن کوولەکە بەرهەم دەهێنن.