نەوەی نوێ بە گوتارێکی دەنگیی شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە دەست بە بانگەشە دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە گوتارێکی دەنگیی شاسوار عەبدولواحید دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات.
 
ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەکی باڵا لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 04:00ی ئێوارە جووڵانەوەکەیان لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، جووڵانەوەکە بە گوتارێکی دەنگیی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەست بە بانگەشە دەکەن.
 
گوتارەکەی شاسوار عەبدولواحید، دەنگییە و یەکەمجارە بڵاودەکرێتەوە. ئەو سەرچاوەیە گوتی، لە زیندانەوە دەنگەکەی تۆمار کردووە و ناردوویەتی بۆ جەماوەری نەوەی نوێ.