هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەستپێکرد
هەزاران کەس لە خەڵکی غەززە، خۆبەخشان و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارن لە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی غەززە بەناوی "دووبارە ئاوەدانی دەکەینەوە".
هەزاران کەس لە خەڵکی غەززە، خۆبەخشان و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارن لە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی غەززە بەناوی "دووبارە ئاوەدانی دەکەینەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەر بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی (پەکەکەی پێشوو) دەڵێت، لە رۆژی یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمەوە هێزەکانیان لە ناوچەی زاپ بۆ ناوچەی گونجاو کشاندووەتەوە.
بریارە سبەی یەکشەممە 16-11-2025 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی پڕۆژەی ریساكلینی هەولێر دادەنرێت، کە دەتوانێت لە رۆژێکدا 210 هەزار مەتر سێجا ئاو ریسایکل بکات.
حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025یان کردە پشووی فەرمی
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، "هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوە و ئیدارەدانی وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک، بۆیە ئەمانەت و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و چەند بە پاکی و رێکوپێکی و بێ فڕوفێڵ بەڕێوەبچێت، هەر کەمە."
دەنگدانی تایبەتە لە هەرێمی کوردستان و عێراق. هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان بەشدارن و زیاتر لە 1.3 ملیۆن کەسن. لە کاژێر 07:00ـی بەیانی سندووقەکانی دەنگدان کراونەتەوە و تاوەکو کاژێر 18:00 بەردەوام دەبێت. بەپێی ئامارەکانی دەست رووداو کەوتوون، لە هەولێر بەرزترین رێژەی بەشداری لە دەنگدان تۆمارکراوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پلانی ئەمنیی خۆی بۆ پاراستنی ناوەندەکانی هەڵبژاردن کە لە مانگی ئایاری رابردووەوە دەستپێکردبوو، ئاشکرا کرد و جەختی لە پلانێکی تەواو بۆ دوای داخستنی سندووقەکانی دەنگدان کردەوە
ئەمڕۆ شەممە 08-11-2025 رۆژی پێش دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بێدەنگیی هەڵبژاردن لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
رۆژی پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025 دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق کۆمەڵێک رێنوێنیی بۆ دامەزراوە و پلاتفۆرم و سەکۆکانی راگەیاندن دەرکرد، سەبارەت بە رۆژی "بێدەنگیی هەڵبژاردن،" کە لە 8ی تشرینی دووەمی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، گۆڕەپانی سوننە لە عێراقدا گەرموگوڕتر دەبێت و سەرکردە دیارەکان هەوڵدەدەن پێگەی خۆیان لە هاوکێشەی سیاسیی داهاتوودا مسۆگەر بکەن. لەم نێوەندەدا محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم، بە لێدوانێکی تووند وەڵامی ئەبو عەلی عەسکەری، سەرکردە لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای دایەوە
سەرۆك بارزانی، لەگەڵ بەرپرس و کادیرانی لقی شەشی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و لە بەشێکی قسەکانیدا رایگەیاند، " دووژمنان بە پیلانی جۆراوجۆر هەوڵی تێکدانی ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان دەدەن، بە تایبەت لە رێگەی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لەناو کۆمەڵگەدا."
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سێشەممە بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە پشووی فەرمی لە رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سێشەممەی داهاتوو.
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە دەڵێ، پێویستە کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی، کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە لە قۆناخی کۆتاییدا گوێ لە ئۆجەلان بگرێت. لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشیش گوتی: "ئازادکردنی بۆ تورکیا دەبێتە مایەی خێر."
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان سەرەڕای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بڕیاری دا لە بازنەی کەرکووک دەنگ بە بەربژێرە کوردەکان بدەن. بەرپرسی مەڵبەندەکەیان دەڵێت، "دەنگمان بۆ بەربژێری ئەو لیستانەیە کە دەردەچن."
بڕیارە رۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری دهۆک "گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ی پارتی" بەڕێوەدەچێت.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان "گەورەترین ئاهەنگی بانگەشەی لیستەکەی" لە دهۆک سازدەکات و تێیدا ئەمینداری گشتیی حیزبەکە گوتارێک پێشکێشی ئەندام و لایەنگرانیان دەکات.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سەر بە یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان کۆبووەوە و بە سێ هۆکار، مامەڵەکردنی بە کارتەکە حەرام کرد.
بڕیارە سبەی یەکەم قۆناخی کردەیی چاندنی دار لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێبکات.
بە بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ چوارشەممە راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی تورکیا دەکات.
سهنتهری میترۆ له سلێمانی رایگهیاند، له ماوهی سێ ههفتهی یهكهمی بانگهشهی ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقدا، زیاتر له ههزار و 100 حاڵهتی پێشێلكاریی یاسایی له سهرجهم پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان و عێراق تۆمار كراون.
میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری سەربەخۆ و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێیوایە "هۆکاری مەزهەبی، هەوڵی پارچەکردنی بەغدا و پاشان وڵات هەیە لەپشت بەربژێرکردنی زۆربەی سەرۆکی پارتە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی هەڵبژاردن، چونکە بەغدا پایتەختی عێراقە." ئاماژەی بەوەش دا، "پرۆسەی هەڵبژاردن بە میکانیزم و ئەنجامەکانیەوە وێرانکەرە و هیچ گۆڕانکارییەک لە عێراقدا دروست ناکات."
لە هەڵبژاردنی ئەم ساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا، لە کۆی 7754 بەربژێر، 2250یان ژنن، کە کێبڕکێ لەسەر دەستخستنی کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن. هەرچەندە بەپێی سیستمی کۆتا، 83 کورسی لە کۆی 329 کورسیی پەرلەمان بۆ ئافرهتان مسۆگەر کراوە، بەڵام بەربژێری ژن هەیە دەتوانێت بێ کۆتا و بە دەنگی پێویست ببێتە ئەندامی پەرلەمان
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، ئەمڕۆ 27ی تشرینی یەکەمی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات، بڕیارە پڕۆژەی بەرزەپردی دەروازەی سۆرانیش بکاتەوە
کەرنەڤاڵەکە کاژێر 03:00ـی ئێوارە لە یاریگەی دێلزیان بەڕێوەدەچێت.
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووەوە، داوای "هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد" دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ی پارتی لە قەزای ئاکرێ بە بەشداریی هەزاران لایەنگری حیزبەکە لە ناوچەکە بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکووک و بەغدا لە شاری هەولێر کوبوونەوەیەکی فراوان دەکەن و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدار دەبێت
سەرۆکی لیژنەی باڵای بازنەی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کە لە هەمان کاتدا گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە قوناخێکی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن و لە هەر سێ بازنەی سلێمانی و دهۆک و هەولێر بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی "گەورەترین کەرنەڤاڵی پشتیوانی" بۆ سەرخستنی لیستەکەیان ئەنجام دەدەن.
بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند، بریارە سبەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بکاتەوە، کە بە گوژمەی 222 ملیار دینار جێبەجێ کراوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "گوتمان هێزێک دروست دەکەین کە لە شەرقولئەوسەت کەس دەرەقەتی نایەت و کردمان."
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، بۆ هەر بڕیارێک لەبارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رۆژی دەنگدان، چاوەڕوانی دەستەی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراقی دەکەن. دەشڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی کرانەوە یان داخستنیان لە رۆژی هەڵبژاردن بۆ نەهاتووە
بڕيارە سبەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نەخۆشخانە شۆرەش - هێتیت لە شێلادزێ بکاتەوە، کە لە 100 قەرەوێڵە و چوار نهۆم و 6 هۆڵی نەشتەرگەری پێکدێت
لەبارەی بودجەی گشتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بودجەی تەرخانکراو بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نزیکەی 380 مليار دينارە
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق چوار وێستگەی دەنگدانی VIP دەکرێنەوە و یەکێکیان لە هەولێر دەبێ، هەموو بنکەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە زیاتر لە 100 هەزار کامێرای چاودێری کۆنترۆڵ دەکرێن.
ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکات و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێک پێشکێش دەکات
بڕیارە رۆژی 9ی تشرینی دووەم، دەنگدانی تایبەت و 11ـی هەمان مانگ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. لەم هەڵبژاردنەدا عێراق بەسەر 18 بازنەدا دابەش کراوە و نزیکەی 21 ملیۆن و 500 هەزار کەس دەتوانن دەنگ بدەن.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رۆژی شەممەی داهاتوو لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا بە فەرمی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات
لە گەڕەکی ئەلوەحدەی شاری دیوانییەی ناوەندی پارێزگای قادسیە، خەڵک دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە و داوای خزمەتگوزاری دەکەن. خۆپێشاندەران ئاگر لەسەر شەقام دەکەنەوە و رێگە بە بانگەشەی هەڵبژاردن نادەن.
ئومێد خۆشناو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سبەی یەکشەممە "لە کەرنەڤاڵێکی گەورەدا، پارتی بە فەرمی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات."
ئەمڕۆ جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە گوتارێکی دەنگیی شاسوار عەبدولواحید دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین هیچ بەربژێرێکی نییە و تاوەکو ئێستاش بڕیاری نەداوە دەنگەکانی بۆ کام لایەن و بەربژێر بێت. یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش لە سنووری ئەو چوار پارێزگایە تاکە بەربژێرێکی لە کەرکووک هەیە
یاریدەدەری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، رۆژی شەممە ئاهەنگێکی فراوانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەرکووک دەکەن.
وەکو دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەریان، چەند چالاکڤانێکی ئیسرائیلی لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە کاریکاتێرێکی گەورەی ترەمپ و نەتەنیاهوویان دروستکردووە و لەسەریان نووسیوە، "جارێکی دیکە فریو مەخۆن."
یاریدەدەری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی کرد. گوتەبێژی یەکگرتوو بە رووداوی گوت، باسی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتییان کردووە. دوێنێش شاندەکەی ئاک پارتی لەگەڵ دەرباز کۆسرەت رەسووڵ کۆبوونەتەوە.
ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایگەیاند، پێویستە لە پەرلەمانی تورکیا گوێ لە ئۆجەلان بگیرێت و رەخنەی لە سیاسەتەکانی تورکیا لە سووریا گرت و دەڵێ تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دژایەتیی کورد دەکات.
بەیانیی ئەمڕۆ، لە ناوەندی شاری بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و 7 ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
حیزبی دەعوەی ئیسلامی پشتگیریی دوورخستنەوەی هەموو ئەو بەربژێرە تۆمەتبارانە دەکات کە لە گۆڕەپانی سیاسی و پەرلەماندان و، رایدەگەیێنێت، نابێت رێگە بە بەعسییەکان بدرێت لە ناوەندەکانی بڕیارداندا رۆڵیان هەبێت