لە سنووری داقووق بەشداریی دەنگدان گەیشتە 60٪

رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە 12 بنکەی دەنگدانی سنووری داقووق، تاوەکو کاژێر 4:00ـی دوای نیوەڕۆ، بەشداریی دەنگدەران گەیشتووەتە 60٪ و 30 هەزار و 172 کەس دەنگیان داوە.
 
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە. بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سنووری داقووق لە پارێزگای کەرکووک لە کۆی 12 بنکەی دەنگدان، 30 هەزار و 172 کەس تاوەکو کاژێر 4:00 دەنگیان داوە و رێژەی بەشداری گەیشتووەتە 60٪. لەکاتێکدا، تاوەکو کاژێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ 13 هەزار و 636 کەس دەنگیان دابوو، رێژەی دەنگدانیش 45٪ بوو.
 
رێژەی دەنگدانی بنکەکان تاوەکو کاژێر 4:00 بەمجۆرەیە:
 
بنکەی شەفەق: 4107 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 61٪
بنکەی پێشەوا: 3120 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 62٪
بنکەی ئیمام حوسێن: 4174 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 63٪
بنکەی سناعە: 2270 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 57٪
بنکەی حەفتەغار: 2624 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 62٪
بنکەی زمناکۆ: 3608 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 52٪
بنکەی شێخ رەزا: 2423 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 63٪
بنکەی تۆپزاوا: 1314 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 61٪
بنکەی ئاشتی: 1316 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 62٪
بنکەی بڕیار: 1330 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 63٪
بنکەی ئەبو درداو: 2475 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 65٪
بنکەی حەسارۆست: 1411 دەنگدەر؛ رێژەی بەشداری 54٪
 
کۆی گشتی: 30172 دەنگدەر، رێژەی بەشداری 60٪