شانەی راگەیاندنی ئەمنی بۆ رووداو: بە درۆن هێرشکرایە سەر سوپای عێراق لە مەخموور
روووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی فیرقەی 14ـی سوپای عێراق لە قەزای مەخموور و دەشڵێت، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە."
رۆژی پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشێک کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری قەزای مەخموور.
لەبارەی شێواز و شوێنی بەئامانجگرتنەکەوە، سەعد مەعن گوتی، "هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و بە دیاریکراویش کراوەتە سەر کەتیبەی ئەندازیاریی سەر بە فیرقەی 14ـی سوپا."
سەبارەت بە زیانەکانی ئەو هێرشە، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دڵنیایی دەدات کە رووداوەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە و ئاماژەی بەوە کرد، "هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکەدا تۆمار نەکراوە."